به‌بێ هاوسه‌نگى له ژیان دا ناتوانین تامى ژیان بكه‌ین ئه‌ویش به:1- به یه‌قینه‌وه ئیمانت هه‌بێت ،دروشمت با رِهزامهندى خواى گه‌وره بێت.2- ئامانجت بیر نه‌چێت،دهربرِینى با نیه‌تێكى رِاستگۆیانه بێت.3- له‌سه‌ر پاكى بخه‌وه و بیكه‌ره سوته‌مه‌نیه‌ك بۆ ده‌رچوون.4- بۆ هه‌موو شتێك ئیحتیا‌ت دابنێ،بۆ ئه‌وه‌ى تووشى صه‌دمه نه‌بیت به رِووداوى كتوپرِ.5- خۆت رِابهێنه له‌سه‌ر كارێك كه مه‌به‌ستت بێ و به جدى جێ به جێی بكه.6- پێوانه‌كردنى ویژدانت بیر نه‌چێت،به‌ڵام به پێوانه‌ى رِهبانى.7- له هه‌موو بوارێك دا مادده بكه‌ره هۆكارێك،به ئامانجى بێ مانا له كیسى مه‌ده.8- وه‌ڵامى ئه‌م پێنجه بده‌ره‌وه به واجب بوون:1- پێویسته تێ بگه‌م.2- پێویسته ده‌ست پێ بكه‌م.3- پێویسته پلان دابنێم.4- پێویسته كار بكه‌م.5- پێویسته به‌رده‌وام بم.9- كه‌سایه‌تیت به چوار رِوكن گه‌شه پێ بده:- رِۆح ...به عیبادهت كردن و دامه‌زراوى.- نه‌فس...به پاككردنه‌وه و رِهوشتى باش.- عه‌قڵ...به بیركردنه‌وه و وورد بوونه‌وه.- لاشه...به وه‌رزش و رِاهێنان.10- ته‌قواو چاكه‌كردن بكه‌ره گریمانه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌م هێنان.11- فێری ئیسترخا ببه بۆ رِووبهرِووبوونهوهى هیلاكى.12-لێبوورده‌یى و واقعێتى بكه‌ره دروشمى په‌یوه‌ندیه‌كانت.13- هاورِێ یه‌كى رِاستگۆ به بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى متمانه‌ى ته‌واوت پێ ده‌كه‌ن.14-پێویسته له‌سه‌رت رِێزى مافه‌كان بگریت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌و مه‌یدانه‌دان به‌پێى رِێژهى چه‌ندێتى شیاوى بۆ ئه‌و مافه.15- دان نان به هه‌ڵه دا زۆر باشه،ئاگادار به ئه‌وه له‌ده‌ست نه‌ده‌یت چونكه به له ده‌ست دانى ئه‌وه‌ى له دنیا و ئاخیره‌تت دایه له ده‌ستى ده‌ده‌یت.16- هه‌سته به‌وه‌ى كه متالهعه بكه‌یت به پێى پێویست،وه توانات له سه‌ره‌تا دا بیر نه‌چێت.17- با كاتت بۆ یارى و وه‌رزش هه‌بێت به‌ڵام له سنور ده‌رنه‌چیت.18- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له بێ تاقه‌ت بوون و بێزارى له‌سه‌ر حسابى شتێك له به‌رهه‌م هێنان.19- دوور به له نا‌ئومێد بوون، وه ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى ئه‌و نا ئومێدی یه له خه‌ڵكان و بیركردنه‌وه‌كان.20- بیركردنه‌وه له كۆتایی كاتێك كه ده‌ست پێ ده‌كه‌یت، بۆ رِوونى ئامانج و ئه‌وه‌ى ئه‌ته‌وێ....وه‌رگرتنی سه‌رچاوه‌یانه‌ی کوردژین

No comments:
Post a Comment