جه‌نگی ده‌روونی ( حرب النفسية)پێناسه: به‌کارهێنانی پلان له ڕاگه‌یاندن و هه‌موو شێوازه‌کانی ده‌روونی بۆ کارلێکردن له‌سه‌ر بیروڕاو بۆچوون و هه‌ست و ڕه‌وشتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی دوژمن ده‌یه‌وێ هێرش بکاته سه‌ریا به‌شێوه‌یه‌ک گه‌ێشتن به ئامانجه‌کان ئاسان و ساکار بکرێت.جه‌نگی ده‌روونی ترسناکتره له جه‌نگی سه‌ربازی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئامراز به‌کارده‌هێنرێت به‌شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رییه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی وره و وژدانی خه‌ڵکی ده‌کات و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا کۆمه‌ڵگه‌ی ئامانجکراو قه‌ناعه‌ت دێنێت و ئاگای له ئامانجه‌کانی دوژمن نییه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئامانجکراو پلان دانه‌ڕژێت بۆ به‌رگری کردن و پاسه‌وانی، بۆ نموونه پێش جه‌نگی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عیراق له ڕاگه‌یاندنه‌وه وای ده‌رخست که حکومه‌تی به‌عس چه‌کی کیمیاوی هه‌یه که ئه‌مه‌ش ته‌نها بیانوویه‌ک بوو.جه‌نگی ده‌روونی هێرش ده‌کاته سه‌ر چینی سه‌ربازی و هاوڵاتی ئاسایی به یه‌ک ئاست.تا چ ڕاده‌یه‌ک جه‌نگی ده‌روونی کاریگه‌ره:له دێر زه‌مانه‌وه جه‌نگی ده‌روونی بوونی هه‌یه له پێشوودا بڕوا وا بوو که گه‌وره‌ترین سزادانی مرۆڤ سزادانی جه‌سته‌ییه به کوشتن ،بڕینی هه‌ندێ له ئه‌ندامان یان لێدان ...تد ، به‌ڵام له دوایدا ئاشکرا کرا جۆرێکی تر له سزادان هه‌یه که کاریگه‌رتر و به‌هێزتره له جۆری پێشوو ئه‌ویش سزادانی ده‌روونی و ڕوحییه به شێوه‌یه‌ک وا ده‌کات له مرۆڤ هه‌ست بکات که توانا و ئیراده‌و هێزی ناوه‌خۆیی ڕووخاوه و هه‌ست بکات که ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه و وا ده‌زانێ ئه‌م هه‌سته له ناخه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به‌رامبه‌ره‌که‌ی کاری لێنه‌کردووه واته هه‌ستێکی ناوه‌خۆیی بۆ دروست ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی سزادانی جه‌سته‌یی که مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات که زوڵمی لێ کراوه و مافی خوراوه له‌وانه‌یه وا بکات که هێز و پاڵنه‌رایه‌تی زیاتر بێت ، به‌ڵام سزادانی ده‌روونی که ناوه‌خۆییه وا ده‌کات له مرۆڤ خۆی بدات به ده‌سته‌وه و دان به شکستی خۆی بێنێت و ملکه‌چی واقیع بێت به بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گۆڕان بدات ، بۆیه جه‌نگی ده‌روونی یاریده‌ده‌رێکه بۆ لایه‌نی هێرشبه‌ر له ڕووی ماددیشه‌وه، چونکه یه‌که‌ی سه‌ربازی به ته‌نیا سودی نییه و که‌م وکورتی و هه‌ڵه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه چه‌ک هه‌موو شتێک نییه له جه‌نگ ، چه‌ک پێوستی به ده‌ستێکه به کاری بهێنێت و ده‌ستش پێوستی به ئیراده هه‌یه بیجوڵێنێته‌وه و ئیراده‌ش پێوستی به ئیمان هه‌یه پاڵیپێه‌وه بنێت ....وه‌رگرتنی سه‌رچاوه یانه‌ی کوردژین
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment