بێگومان ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین که به‌رهه‌مه ته‌کنۆلۆژییه‌کان بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهێنراون ، چ له‌ڕووی گه‌یاندن یان ڕاگه‌یاندن یان کات به‌سه‌ربردن و چێژ وه‌رگرتن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌ته کێشه مه‌سه‌له‌ی خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌یه جا ته‌له‌فزیۆن بێت یان سه‌ته‌لایت یان مۆبایل و … هتد .
ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بڕوانین ده‌کرێت بڵێین به‌داخه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری گه‌نجانمان به‌خراپ ئه‌م ئامێرانه به‌کارده‌هێنن بێئه‌وه‌ی گوێ به مه‌ترسییه‌کانی بده‌ن ، بڕوانن ڕۆژانه ده‌بینین یان ده‌بیستین ته‌نها مۆبایل خوڵقێنه‌ری چه‌ندین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه ، ئه‌گه‌ر ئێمه زانستییانه له مه‌ترسییه‌کانی بگه‌ین ئه‌وا نابێت خۆمانی لێ گێل بکه‌ین ، بۆ نموونه زۆر به‌کارهێنانی مۆبایل ده‌بێته هۆی دروست بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه له مێشک‌دا ، خه‌وزڕان ، که‌مبوونه‌وه‌ی ته‌رکیز ، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی چاویلکه به‌کارده‌هێنن دروست وایه له‌کاتی قسه‌کردندا چاویلکه‌کانیان دابنێن چونکه چوارچێوه کانزاییه‌که‌ی چاویلکه شه‌پۆله کارۆموگناتیسییه‌کان وه‌رده‌گرێت و ده‌یداته‌وه به‌چاو که ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی زیاتر کزبوونی چاو ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌گه‌نجانمان به‌داخه‌وه مۆبایله‌کانیان ده‌خه‌نه گیرفانی سنگ و سه‌ر دڵ که‌ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری ده‌بێت بۆ لێدانه‌کانی دڵ و تێکی ئه‌دات ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی مۆبایل له‌سه‌ر قایشی که‌مه‌ریان ده‌به‌ستن به‌خۆیان نازانن جگه له جگه‌ر کاریگه‌ریشی ده‌بێت بۆ سه‌ر کۆئه‌ندامی زاووزێ ، ئه‌مانه ته‌نها به‌شێکن له زیانه‌کانی ته‌نها ئه‌و ئامێره بچووکه‌ی که بۆته مایه‌ی فشارێکی ده‌روونی له‌هه‌مان کاتدا فشارێکی ئابووریش ، توێژینه‌وه‌کان پێمان ده‌ڵێن تکایه با مۆبایل له‌کاتی خه‌ودا له‌ژووری نووستن دانه‌نرێت ته‌نانه‌ت بهکوژاوهییش که‌چی مه‌خابن گه‌نجانی ئێمه له‌په‌نا سه‌ری خۆیانه‌وه ده‌یخه‌وێنن ، به‌ده‌ر له‌مانه کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خوێندن کردووه ، به‌شێکی زۆر له‌گه‌نجانمان تووشی خووگیری بوون پێوه‌ی و ته‌نانه‌ت له‌کاتی خوێندنه‌وه و کۆشش کردنیشدا هه‌میشه ئاگایان یان چاوێکیان هه‌ر له‌سه‌ر مۆبایله یان گوێ له‌گۆرانی یان سه‌یری گرته‌کانی ناوی ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش ئاگاییان په‌رت ده‌کات و ده‌یانوروژێنێت و له ئاره‌زووی خوێندن دووریان ده‌خاته‌وه ، به‌ده‌ر له‌مه ئه‌و گرتانه‌ی لهمۆبایلدا هه‌ڵده‌گیرێت و بۆ یه‌کتری ده‌نێرن مایه‌ی زیانێکی ده‌روونی و ڕه‌فتاری زۆره که زۆر جار کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه . وه‌نه‌بێت به‌کارهێنانی ته‌له‌فزیۆن و سهتهلایتیش له‌مۆبایل باشتر بێت ، به‌داخه‌وه یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی ته‌رکیز لاواز ده‌کات زۆر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆنه ، په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییه‌کانی ناو خێزانی کوردی به‌داخه‌وه زۆر لاواز بووه و بۆشایی گه‌وره که‌وتۆته ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزان ته‌نها به‌هۆی زۆر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ، خێزان هه‌یه تێکڕا ئه‌ندامه‌کانیان به‌دیار زنجیره یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانه‌وه داده‌نیشن که چه‌ندین کاژێر ده‌خایه‌نێت له‌م ماوه‌یه‌شدا که‌س قسه له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکات ، که‌س ئاگای له‌که‌س نابێت ، ئه‌مه کاره‌ساته خێزانی کوردی تێیکه‌وتووه . هه‌روه‌ها گه‌نجان له‌م ته‌مه‌نانه‌دا حه‌ز به‌لاسایی ئه‌و توندوتیژییانه ده‌که‌نه‌وه که له‌فیلمه‌کاندا ده‌یبینن ، یان لادانه ڕه‌فتارییه‌کانی تر . هه‌روه‌ها ئه‌و سی دییانه‌ی لهبازهڕهکاندا هه‌ن و له‌ڕێی دی ڤی دی یان پله‌ی سته‌یشنه‌وه ده‌بینرێن ئه‌گه‌ر دروست به‌کار نه‌یه‌ن ئه‌میش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆری ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی گه‌نجان .
بێگومان هۆکاری یه‌که‌م له‌پشت ئه‌م ڕه‌وشه‌وه ناهۆشیارییه ، پاشان که‌مته‌رخه‌می خێزان و سیستمی په‌روه‌رده له وڵاتی ئێمه‌دا ، به‌شێک له دروست بوونی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت ، تۆ بڕوانه له‌جێی ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئێمه ڕێنمایی ده‌روونی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی بڵاو بکه‌نه‌وه ده‌چن له‌به‌رخاتری بڕێک پاره کورته نامه‌ی پڕوپوچ و بێ مانا بڵاو ده‌که‌نه‌وه که ده‌بنه هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پارهپولی گه‌نجان و کوشتنی کاته‌کانیان و سه‌رقاڵ کردنیان به‌بێ هیچ سوودێک ، کۆمپانیاکانی گه‌یاندن ده‌چن له نیوه شه‌و به‌دواوه نرخی قسه‌کردن که‌م ده‌که‌نه‌وه بۆ هاندانی گه‌نجان ، پێویسته حکومه‌ت و پارله‌مان قسه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشانه . خێزانیش به‌داخه‌وه زۆر که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن که هیچ ئاگایان له ڕۆڵه‌کانیان نییه ، ڕاسته ژیان قورسه و جه‌نجاڵی زۆره به‌ڵام ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده و چاودێری جگه‌رگۆشه‌کان وه‌لابنرێت . به‌داخه‌وه سیستمی په‌روه‌رده‌ش له قوتابخانهکانداسیستمێکی ڕێنماییکار نییه ...سه‌رچاوه مالپه‌ڕی ده‌رونناسی

No comments:
Post a Comment