
كاتێك پرسیاری بابه‌تێكت ئاڕاسته ده‌كرێت بۆ نمونه مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس‌وكه‌وتی خراپ ،به‌بۆچوونی خه‌ڵكی ئاماژه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر جه‌سته‌ی خانمان،كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی باوه‌و له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێیین مامه‌ڵه‌ی خراپ‌و ئازاردانی ده‌رونی زۆر زه‌حمه‌ت‌وناخۆشتره له زه‌بروزه‌نگی جه‌سته‌یی له‌هه‌مانكاتدا ترسناكتریشه چونكه فشاری ده‌رونی‌و بێزاركردن چاره‌سه‌ری گران‌و درێژ خایه‌نه .ده‌ستنیشانكردنی هۆیه‌كانی مامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌رونی :1ـ هاوبه‌شی ژیانت وته‌ی ناشرین‌و مامه‌ڵه‌ی خراپت ئاڕاسته ده‌كات‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وئه‌نقه‌ست له‌كه‌سێتیت كه‌مده‌كاته‌وه ، له‌وانه‌یه تانه‌ت لێبدات و به گێل وشێت ناو زه‌ندت بكات ،یان هه‌ڵس‌وكه‌وتێكی نه‌شیاوت له‌گه‌ڵدا بكات وبه‌قسه‌ی ناشرین هه‌ستت برینداربكات وتاوانبارت بكات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كت ئه‌نجامدابێت .2ـ نه‌بوونی حاڵه‌تی سۆزداری ،یه‌كێكه له‌هۆكاره باوه‌كانی مامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌رونی وه‌ك خه‌مۆكی،ڕێزنه‌گرتنی به‌رامبه‌ر ،دروست بوونی بیری خۆكوژی یان ڕاڕای‌و دوودڵی گومان ،ماندووبوون‌وبێزاربون له‌ژیان ،ئه‌گه‌ر خۆت یان هه‌ر یه‌كێكی دیكه زانیت توشی خه‌مۆكی‌وبێزاری بووه پێویسته په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌پزیشك‌و پسپۆری بواری ده‌رونی.3ـ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆ وبابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆحاڵه‌ته‌كانت بكه ،هه‌سست كرد چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ستنیشانكرا‌و له‌ژیاندا هه‌یه ئازاد نیت لێی وه‌ك ،پاره،هاوڕێیه‌تی ،چوونه ده‌ره‌وه ،ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی ڕوونی توندوتیژیه و یه‌كێكی دیكه له‌حاڵه‌تی توندوتیژی كۆنترۆڵكردنی پاره یان ئۆتومبیله.4ـ نیشانه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌به‌رامبه‌رت به‌كاریده‌هێنێت بیزانه،بۆدڵنیابوون لێت له‌وانه‌یه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ماڵه‌وه یان شوێن كاره‌كه‌ته‌وه بكات یان هه‌ر شوێنێك تۆی لێ‌بیت سه‌ره‌ڕای دڵنیابوونیشی له‌چ شوێنێكی ،له‌و كاته‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت ترس‌و گه‌مارۆ دراویت وچاودێریه‌كی وردت له‌سه‌ره له‌وانه‌یه ساده‌ترین جوڵه هاوسه‌ره‌كه‌ت بیكاته گه‌وره‌ترین بیانو و كێشه‌ت بۆ دروست بكات وهه‌ڵس‌وكه‌وتی ناشرین‌و توند‌و تیژی له‌به‌رامبه‌ردا بنوێنێت .5ـ هه‌ستكردن به‌دابڕان له‌هه‌موو هاوڕیێ‌و دۆسته‌كانت ،خێزان،ئه‌و ئه‌نجامه‌ش له‌ئاكامی چالاكیه خراپه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه‌یه كه به‌باشی پێشوازی له‌هاوڕێ‌و كه‌س‌و كارت ناكات و ڕێگه‌ت پێنادات سه‌ردانیان بكه‌یت ،زۆربه‌ی كاته‌كان به‌هۆی ئه‌و دڵپیسیه‌وه ڕێگه نادات له‌ماڵ بچێته ده‌ره‌وه به بۆچوونی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا ده‌رنه‌چێت .
No comments:
Post a Comment