پێویستیمان به‌و زانیاریاریانه ده‌بێت که له‌ڕابردوودا فێریان بووین یان به‌ده‌ستمان هێناون ، ناسینه‌وه‌ی شته‌کان یان شێوه‌کان یان ناوه‌کان یان کارامه جوڵه‌ییه‌کان ( المهارات الحرکیة ) که‌تێکڕا یارمه‌تیمان ئه‌ده‌ن له‌به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ، جا پیشه‌وه‌ر بین یان قوتابی یان نووسه‌ر یان مامۆستا یان هه‌رشتێکی تر . زۆرجار کاتێک پێویستیمان به زانیاریه‌که بکه‌وێته‌وه بیرمان و لێمان یاخی ده‌بێت زۆر پێی نائارام ده‌بین . جه‌نجاڵی ژیانی ئه‌م ڕۆژگاره‌مان و زیادبوونی فشاره ده‌روونیه‌کان وای له مرۆڤه‌کان کردووه که یادگه ( الذاکرة ) یان لاواز بێت له‌گێڕانه‌وه‌ی زانیاریه به‌ده‌ستهاتووه‌کان ، ده‌سته‌واژه‌کانی ( به‌خوا ئێستا ئه‌و مێشکه‌ی جارانم نه‌ماوه شتم زوو بیرده‌چێته‌وه ) و ( بۆ ئه‌زانم به‌یانی چیم خواردووه تا بزانم ئه‌و ڕووداوه که‌ی بووه ) و … هتد ، له‌و ده‌سته‌واژانه‌ن که ڕۆژانه له‌زاری ئه‌م و ئه‌وه‌وه ده‌بیسترێن . لێره‌دا ناچینه نێو باسی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌روونی و ژیری و ئه‌ندامیانه‌ی که هۆکاری له‌بیرچوونه‌وه‌ن ، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت له‌دیدی ده‌روونناسانه‌وه به‌کورتی قسه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی له‌بیرچوونه‌وه بکه‌ین لای که‌سانی ئاسایی .له‌بیرچوونه‌وه له‌ده‌ستدانێکی سروشتیانه‌ی ئه‌و زانیاری و کارامه جووڵه‌ییانه‌یه که‌پێشتر به‌ده‌ستمان هێناون ، ئه‌م له‌ده‌ستدانه ڕه‌نگه کاتی بێت یان هه‌میشه‌یی ، به‌شێکی زانیاریه‌ک بێت یان ته‌واوی زانیاریه‌که ، واته په‌ککه‌وتن و نه‌توانینی تاکه له گێڕانه‌وه‌ی زانیاریه‌ک یان ناسینه‌وه شتێک یان ئه‌نجامدانی کارێک .ده‌روونناسان سه‌باره‌ت به‌هۆکاره‌کانی بیرچوونه‌وه گه‌لێک بیروڕایان هه‌یه به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وانه‌ن که له‌سێ تیۆردا باسیان ده‌که‌ین . یه‌که‌میان تیۆری وه‌لانان و پوکانه‌وه‌یه : ئه‌م تیۆره پێی وایه ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌ری و شاره‌زاییه‌کانی ڕابردوومان بۆ ماوه‌ی درێژ به‌کارنه‌هێنا ئه‌وا ده‌چنه خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌وه ، بۆ نموونه ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی که ئێمه زوو زوو په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌که‌ین و سه‌روکارمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه هه‌میشه دێته‌وه یادمان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ژماره‌یه‌ک به‌کار نه‌هێنین له‌بیرمان ده‌چێته‌وه . دووه‌میان تیۆری به‌یه‌کداچوون و په‌کخستنه : ئه‌م تیۆره ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه پێش نووستن زانیاریه‌ک وه‌ربگرین و به‌دوایدا بخه‌وین دره‌نگتر ئه‌م زانیاریه‌مان له‌بیر ده‌چێته‌وه له‌چاو ئه‌و زانیاریه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی ڕۆژدا وه‌ریبگرین چونکه له‌ڕۆژدا زانیاری و سه‌رقاڵی تری به‌دوادا دێت به‌یه‌کداچوون دروست ده‌بێت ، یان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه هۆنراوه‌یه‌ک له‌به‌ربکه‌ین و به‌دوایدا بێ‌پشوو لیستێک ژماره له‌به‌ربکه‌ین ئه‌وا به‌شێک له‌هۆنراوه‌که‌مان له‌بیرده‌چێته‌وه یان هه‌ندێ جار ئه‌م په‌کخستنه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت . سێیه‌میان تیۆری چه‌پاندنه ( الکبت ) : ئه‌م تیۆره‌ش پێی وایه که له‌بیرچوونه‌وه‌ی ژوانه‌کان و به‌روار و ناو و ڕوداوه‌کان له‌ئه‌نجامی ئاره‌زوویه‌کی چه‌پێندراوه ڕووده‌دات ، واته ئێمه ئه‌و شتانه له‌بیر ده‌که‌ین که‌وابه‌سته‌ن به‌بارێکی سۆزداری دیاریکراوه‌وه ، بۆ نموونه ئێمه ناوی که‌سێکمان له‌بیرده‌چێته‌وه که‌ڕقمان لێیبێت ، ژوانێکمان له‌بیرده‌چێت که ئاره‌زووی چوونمان نیه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی که‌سێک .به‌گشتی ئه‌زموونه‌کان به‌چه‌ند ڕاستیه‌ک گه‌یشتوون له‌وانه : نه‌ریت و کارامه جووڵه‌ییه‌کان دره‌نگتر له‌بیر ده‌چنه‌وه له‌چاو زانیاری و له‌به‌رکراوه وته‌ییه‌کان ، له‌بیرچوونه‌وه له‌کاتی ڕۆژدا خێراتر ڕووده‌دات له‌چاو کاتی خامۆشی و پێش نووستن....سه‌رچاوه مه‌کۆی خازر
No comments:
Post a Comment