به‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا هه‌یه له نێوان جه‌سته‌و ده‌روندا ، ئه‌م ڕاستییه رۆژ به رۆژ روونتر و به‌رجه‌سته‌تر بووه و زانستی ده‌رونزانی له‌مرۆدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه روونتر دهسهلمَێنێ به جۆرێك كه‌س ناتوانێ نكوڵی له‌و ڕاستییه بكات.ئه‌م په‌یوه‌ندییه به هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه هه‌یه واته نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر شله‌ژان و نیشانه ده‌رونییه‌كان له‌هه‌مان كاتدا په‌شێویه ده‌رونییه‌كان ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی و نیشانه‌ی جه‌سته‌ییه‌كان.یه‌كه‌م: كاریگه‌ری جه‌سته له‌سه‌ر ده‌رون:1-هه‌ندێجار نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی ده‌رونی وه‌كو ئه‌وه‌ی تاكێك ده‌ستنیشان بكرێت به‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه (نه‌خۆشی شه‌كره ، به‌رزی فشاری خوێن….) یان نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ری چاك بوونه‌وه‌ی لاوازه یان له دواقۆناغه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌دایه و ئه‌گه‌ری چاك بوونه‌وه‌ی نییه ،یان به‌هۆی رووداوی به‌ركه‌وتنه‌وه تووشی ناته‌واوی جه‌سته‌یی یان تێك چوونی جه‌سته‌یی [كاتی یان هه‌میشه‌یی] ده‌بێت .بێگومان ئه‌م هه‌واڵه جگه له نیشانه جه‌سته‌ییه‌كانی تایبه‌ت به باره‌كه كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ده‌رونی هاوشانی ده‌بن وه‌كو دڵ ته‌نگی و نه‌مانی ئاره‌زووی كار كردن و بێ ئومێدی و….. كه هێنده توند و درێژ خایه‌نه كه ده‌توانرێت به شله‌ژانێكی ده‌رونی ده‌ستنیشان بكرێت وه‌كو خه‌مۆكی یان دڵه‌راوكێ …. .بۆ نمونه تاكێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كاتێك پێی ده‌ڵێن تۆ نه‌خۆشی جه‌لته‌ی دڵته ده‌بێ به ئاگابیت و پارێزی ته‌واوبكه‌یت و خۆت ماندوو نه‌كه‌یت ، ئه‌م تاكه ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ی له دنیا دابرێت و به‌ره‌و ته‌مه‌ڵی بروات و هه‌میشه باس له حاڵه‌تی خۆی بكات و لۆمه‌ی رۆژگار بكات كه‌به‌م گه‌نجیه چۆن وای به‌سه‌رهات بۆیه ده‌بینی پاش ماوه‌یه‌ك كاریگه‌ریه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه له خودی نه‌خۆشیه‌كه زیاتر زیانیان پێگه‌یاندوه.هه‌ندێ جار نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی ده‌رونی وه‌كو ئه‌و نیشانه ده‌رونییانه‌ی هاوشانن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی زیادبوون یان كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی رژێنی په‌ریزاده ( غده‌ی ده‌ره‌قی) وه‌كو دڵ ته‌نگی و نه‌بوونی ئاره‌زووی كاركردن وكه‌می هۆشپێدان و لاوازی به ئاگایی و زوو هه‌ڵچون و بێ ئارامی ……… .دوو هم : كاریگه‌ری شله‌ژانه ده‌رونیه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته:1-شله‌ژانه ده‌رونییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه جه‌سته‌ییه‌كان:بۆ نمونه نیشانه جه‌سته‌ییه‌كانی نه‌خۆشی خه‌مۆكی وه‌كو گۆڕان له شه‌هییه‌ی خواردن [كه‌م بوون یان زیاد بوون ] و تێك چونی نوستن [كه‌م بوون یان زیاد بوون] و تێكچونی سوری مانگانه….. . هه‌روه‌ها نیشانه جه‌سته‌ییه‌كانی دڵه‌راوكێ وه‌كو خێرا لێدانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و دڵتێكهڵ هاتن و هێلنج دان و زوومیزكردن و تێك چوونی سووری مانگانه و …… .2- شله‌ژانه ده‌رونییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان:ئه‌و نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییانه‌ی له ئه‌نجامی شله‌ژانی ده‌رونییه‌وه په‌یدا ده‌بێت گه‌لێ زۆرن و نیشانه‌كانیان ده‌گۆرێت به پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی (كۆئهندامهی) كه تووش ده‌بێت و هه‌روه‌ها له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی تر جیاوازی . ئه‌م كۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه پێیان ده‌ڵێن نه‌خۆشییه سایكۆسۆماتییه‌كان .ده‌توانین بلێین هیچ كۆئه‌ندامێكی له‌ش نییه به دوور بێت له كاریگه‌ری باری ده‌رونی.1- تێكچوونه‌كانی كۆئه‌ندامی سوڕان:له هه‌موو كۆئه‌ندامه‌كانی تر زیاتر نیشانه‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت دیاره هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و پایه گرنگه‌ی كه دڵ هه‌یه‌تی لای تاك هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئاشكرای له رووی سۆزداری و مانای ژیان و مردن له لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م كۆئه‌ندامه پێش كۆئه‌ندامه‌كانی تر وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ گۆڕانكارییه ده‌رونی وسۆزدارییهكان .له‌و گۆڕانكاریانه‌ش وه‌كو هه‌ست كردن به‌ئاراز له ناوچه‌ی دڵدا و خێرا لێدانی دڵ و دڵه‌كوتێ به‌رزبونه‌وی فشاری خوێن یان هه‌ندێجار نزم بوونه‌وه‌ی ، یان نیشانه لاوه‌كییه‌كانی كه ئه‌نجامی هه‌ست كردنه به نه‌خۆشی یان ناته‌واوی له دڵدا وه‌كو هه‌ناسه ته‌نگی و سه‌رگێژبوون و له‌رزین ….2- كۆئه‌ندامی هه‌رس:ته‌نگژه ده‌رونیه‌كان كاریگه‌ری ئاشكرای هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م كۆئه‌ندامه هه‌ر له‌نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و‌دڵ تێكه‌ڵ هاتن و سكچوون ورشانهو ئازاری ناو سك ، ڕه‌نگه ببێته هۆی برینی گه‌ده و دوانزه‌گرێ و هه‌وكردنی كۆلۆن و برینی كۆلۆن .3- كۆئه‌ندامی هه‌ناسه:خێرا هه‌ناسه دان یان هه‌ناسه‌ی قول وپچر پچر و هه‌ناسه بركێ [كورته هه‌ناسه].4- كۆئه‌ندامی جوڵه:په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی جوڵه و باری ده‌رونی جێی بایه‌خ و سه‌رنج راكێشانی گه‌لێك له توێژه‌ران بووه .به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كان باوه‌ڕێكی زیاتر هه‌یه له‌مه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه به‌ڵام وورده‌كاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه روون نییه .5- كۆئه‌ندامی ده‌مار: په‌یوه‌ندی نێوان باری ده‌رونی و سه‌رئێشه و بێخه‌وی و سه‌رگێژبوون و مێرووله‌كردن هێنده روونه هیچ ووته‌یه‌كی ناوێ.6- كۆئه‌ندامی زاوزێ : ئه‌میش وه‌ك كۆئه‌ندامه‌كانی تر به‌هۆی باری ده‌رونییه‌وه گۆڕانكاری تیا رووئه‌دات. هه‌ندێ لادانی سێكسی بنه‌مایه‌كی ده‌رونی هه‌یه و تێك چوونه‌كانی سوری مانگانه كه ده‌شێ زووتر یان دره‌نگتر بێت هه‌روه‌ها بری خوێن كه‌متر یان زیاتر ده‌بێ ، ده‌شێ سوره‌كه به ئازار بێ.هه‌ندێجار باری ده‌رونیه‌كه هێنده تونده ده‌بێته هۆی نه‌مانی سووری مانگانه.له نێرینه‌دا ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئاره‌زووی سێكسی ، ره‌پ نه‌بوون و له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ده‌شێ هۆیه‌ك بێت بۆ نه‌زۆكی .كه‌واته ده‌توانین بلێن جه‌سته و ده‌رون ته‌واوكه‌ری یه‌كن و هه‌ست به ئازار و ناخۆشیه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن له كاتی شادی و خۆشیه‌كاندا پێكه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.....سه‌رچاوه مه‌کۆی خازر
No comments:
Post a Comment