
پرسیار: هۆكاری ئه‌وه چییه كه كچان هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن ته‌مه‌نیان كه‌م بكه‌نه‌وه ؟
بێگومان له‌ده‌ستپێكی قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه كچان ئه‌و هه‌سته‌یان لادروست ده‌بێت كه‌بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هه‌ربۆیه ده‌بینین له‌سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌دا حه‌ز به‌گه‌وره‌كردنی ته‌مه‌نی خۆیان ئه‌كه‌ن هه‌تا ته‌مه‌نی نزیكه‌ی حه‌ڤده ساڵی ، هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌ندامه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی جه‌سته‌یان ئه‌ده‌ن به‌تایبه‌تی سنگ ، پێڵاوی پاژنه به‌رز له‌پێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باڵایان به‌رز بنوێنێت ، زۆر خه‌ریكی ده‌موچاو و زیپكه‌كانی پێست ده‌بن به‌دوای كرێم و ده‌رمانی تایبه‌تدا ده‌گه‌ڕێن تا له‌م ژانكۆیانه‌یان دوور بخاته‌وه به‌ڵام له‌هه‌ژده ساڵییه‌وه تا نزیكه‌ی بیست و پێنج ساڵی ( به‌نزیكه‌یی ) ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ئه‌ڵێن ، له‌پاش ئه‌م ته‌مه‌نه‌وه ئیدی حه‌ز به‌بچووككردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان ئه‌كه‌ن و ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ئه‌شارنه‌وه چونكه ده‌خوازن هه‌میشه له‌و پێگه‌یه‌دا بمێننه‌وه كه مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانی ده‌وروبه‌ر بن ، ئالێره‌وه ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته به‌شێك له سایكۆلۆژیای مێینه ، بۆیه به‌توندی به‌گژ هه‌ر به‌ربه‌ستێكدا ده‌چن كه بێته سه‌ر ڕێگه‌یان و كار له‌م پێگه‌یه‌یان بكات ، به‌ڵام یه‌كێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌م پێگه‌یه و له‌و پێكهاته سایكۆلۆژییه‌ی كچان ده‌كات ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سروشتییه و توانای ڕوبه‌ڕوببوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كچانه‌وه مه‌حاڵه ، ئه‌ویش چوونه پێشی ته‌مه‌نه ، بۆیه له‌بارترین و گونجاوترین چه‌ك بۆ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نه ، ئه‌م بانگه‌شه‌ی خۆ بچووكردنه‌وه‌یه‌ش له‌ته‌مه‌ندا له‌م خاڵانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت :
1- چوونه پێشه‌وه له‌ته‌مه‌ندا ، له‌به‌ساڵاچوون نزیكیان ده‌كاته‌وه به‌هاری جوانییان نامێنێت و چیتر نابنه مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانی ڕه‌گه‌زی نێر ( ته‌نانه‌ت بۆ ژنانی هاوسه‌رداریش ئه‌م هه‌سته وایه ) .
2- چوونه پێشه‌وه‌ی ته‌مه‌ن بۆ كچان بێ چوونه ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌رفه‌تی چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیری كه‌مده‌كاته‌وه .
3- كچان ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی دره‌نگی ژیانیاندا ( به‌تایبه‌تی نزیك یان دوای چل ساڵی ) هاوسه‌رگیری بكه‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه منداڵی ناته‌واو بهێننه ژیانه‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه له‌سه‌ر ژیانیان .
پرسیار : ئه‌م دیارده‌یه بۆچی له‌كوڕاندا كه‌متره ؟
هۆكاری ئه‌مه زۆره ، كه له‌نێوان فاكته‌ری سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و كه‌لتوریدا دابه‌ش ده‌بن ، ڕه‌گه‌زی نێر هه‌میشه خۆی به خاوه‌ن چانس ده‌زانێت ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیشی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه ( به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه نێر سالارییه‌كاندا ) ، زۆری ڕێژه‌ی مێینه و كه‌می ڕێژه‌ی نێرینه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا فاكته‌رێكی تره كه مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌نی له‌لا به‌هه‌ند نه‌بێت ، پێكهاته‌ی سایكۆلۆژی كوڕیش جیاوازه له هه‌مان پێكهاته‌ی كچان ، له‌و وڵاتانه‌ی قه‌یرانی ئابووری ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌میشه ته‌رازووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌لای نێردا شكاوه‌ته‌وه ، له‌كوردستانی ساڵانی گه‌مارۆی ئابوری‌دا ، كوڕانی به‌ساڵاچوو له‌ئه‌وروپا ده‌هاتنه‌وه له‌گه‌ڵ كچانی شانزه و حه‌ڤده و هه‌ژده ساڵاندا هاوسه‌رگیرییان ده‌كرد ته‌نها به‌هۆی پێگه‌ی ئابوورییانه‌وه ، هه‌روه‌ها كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه‌ش ڕۆڵ ده‌بینێت له‌م بواره‌دا . ڕه‌گه‌زی نێر له‌جیاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن په‌نا بۆ چه‌كێكی تر ده‌بات بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌ویش له‌ڕێی بۆیاخكردنه‌وه‌ی قژیانه‌وه‌یه كاتێك كه سپی تێده‌كه‌وێت .
پرسیار : تاچه‌ند ده‌توانین ئه‌مه به‌نه‌خۆشی ده‌روونی ناوبنێین ؟
نه‌خێر ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خۆشی ده‌روونی نییه ته‌نها میكانیزمێكی به‌رگری ده‌روونی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌روون ، بچووككردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن لای ڕه‌گه‌زی مێینه و بۆیاخكردنی قژ لای ڕه‌گه‌زی نێرینه هه‌ردووكیان فێڵێكی به‌رگری ده‌روونین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نائارامی ده‌روونی .....سه‌رجاوه مالپه‌ڕی ده‌رونناسی
No comments:
Post a Comment