
توندوتیژی له‌و بابه‌ته گرنگانه‌یه كه بۆته مایه‌ی گفتوگۆ له په‌روه‌رده‌ی تازه‌دا ، وه كاریگه‌ریه‌كی خراپی له دروست بوون و پێگه‌یشتنی كه‌سێتی مرۆڤدا هه‌یه, هه‌روه ها ده‌بێته هۆی شێواندن و روخاندنی كه‌سێتی منداڵ ،وه په‌كخستنی وزه‌و توانای ژیری و داهێنان و بیركردنه‌وه‌ی .
توندوتیژی له په‌روه‌رده‌كردندا بریتی یه له به‌كارهێنانی سزای جه‌سته‌یی و ده‌رونی كه (لێدانی جه‌سته‌یی و ووشه‌ی ناشایسته ورووخێنه‌ر و گاڵته‌پێكردن له خۆی ده‌گرێت ) كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی ترس و دڵه‌راوكێ یه‌كی زۆر لای تاك وه كاریگه‌رییه‌كی خراپ ده‌كاته سه‌ر گونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سه‌كه.
توندوتیژی ئامانج نی یه به‌ڵكو شێوازێكه بۆ ئاراسته‌كردنی منداڵ و په‌روه‌رده‌كردنی به پێ ی ئه‌و نموونه كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشتیه‌یی كه له‌سه‌ره‌تاوه دیاری كراوه .
لێره‌دا ده‌پرسین بۆچی تا ئێستا توندوتیژی له هه‌ندێ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌كارده‌هێنرێت ؟
به‌كارهێنانی توندوتیژی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رونی، رۆشنبیری،وه ناهوشیاری په‌روه‌رده‌یی به كاریگه‌ریه خراپه‌كانی توندوتیژی ، ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان دركیان به كاریگه‌ریه خراپه‌كانی توندوتیژی كرد له‌سه‌ر كه‌سێتی و دوارۆژی منداڵ ئه‌وا بێگومان له‌و شێوازه دورده‌كه‌ونه‌وه . بۆیه هوشیاربوونی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی به كاریگه‌ریه خراپه‌كانی توندوتیژی بناغه‌یه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌م شێوازه له په‌روه‌رده‌كردندا. وه شێوازی توندوتیژی و سته‌م لێ‌كردن ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سێتی دایك و باوكه كه له په‌روه‌رده‌یه‌كی توندوتیژی دا گه‌وره‌بوون .
وه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان هۆكارێكی تره بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه وه‌ك سه‌رقاڵی دایك و باوك به‌كاركردنه‌وه‌و نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ گرنگی دان به منداڵ به‌پێ ی پێویست وه‌ك دابین كردنی كات بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵیداو و گوێگرتن له خواست و داواكارییه‌كانی ده‌رئه‌نجام منداڵێكی سه‌رپێچی و یاخی بوو دروست ده‌بێت كار له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌كات .
كاریگه‌ریه‌كانی توندوتیژی له په‌روه‌رده‌ی منداڵدا ؟
ئامانجی په‌روه‌رده به‌دیهێنانی گه‌شه‌یه‌كی ته‌واو و دروسته له روی جه‌سته‌یی و ژیری و ویژدانی له چوارچێوه‌ی خێزان به پله‌ی یه‌كه‌م ، وه زاناكانی ده‌رونناسی و په‌روه‌رده كۆكن له‌سه‌ر كاریگه‌ری په‌روه‌رده له‌ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا ، وه هه‌ندێكیان جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر دروست بوونی سیفات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی له پێنج ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌ن دا . یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و خێزانه‌كه‌ی له رێگه‌ی هه‌ستی جه‌سته‌ی و پاشان وشه‌و گفتوگۆ ده‌بێته كرۆكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و خێزانه‌كه‌ی ، وه بێگومان تێروانینی منداڵ بۆ خودی خۆی له تێروانینی كه‌سانی تره‌وه‌یه بۆی ، ئه‌گه‌ر تێروانینمان تێروانینێكی به‌كه‌م زانین و بێ توانا و لاواز بوو بێگومان ده‌بێته دروست بوونی هه‌ستێكی خۆ به‌كه‌م زانین له ناخی دا . وه به كارهێنانی توندوتیژی (جه‌سته‌یی و ده‌رونی ) ده‌بێته هۆی شێواندنی كه‌سێتی منداڵ ، وه ده‌بێته هۆی له ناوبردنی بروابه‌خۆن و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌كردن و كوشتنی وزه‌و توانا ی ژیری و رۆحی داهێنان .......سه‌رچاوه‌مالپه‌ڕی ده‌رونی
No comments:
Post a Comment