له‌ئێستادا فشاره ژینگه‌ییه‌كان شوێنێكی دیاریان له‌سه‌رووی لیستی هۆكاری نه‌خۆشییه جه‌سته‌یی‌و ده‌روونییه‌كان داگیركردوه، ئاماره ئه‌مریكییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن، كه 80%ی نه‌خۆشه ئه‌مریكییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانیان ئه‌و فشارانه‌یه. ئه‌وه‌ی زانراوه فشاری درێژخایه‌ن ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی ده‌روونی لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌باشیی بۆماوه‌ییان بۆ نه‌خۆشی هه‌یه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر سسته.له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی كلینیكه ده‌روونییه‌كان ده‌كه‌ن، 30% یان گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراونین، به‌ڵكو گیرۆده‌ی نیشانه‌ی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی به‌رده‌وام‌و دووباره‌بۆوه‌ن، كه كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ژیانیان داده‌نێت‌و ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر نیشانه ده‌روونییه‌كان یان جه‌سته‌ییه‌كان ده‌كه‌ن‌و هه‌ست به په‌یوه‌ندیی نێوانیان‌و ئه‌و فشارانه ناكه‌ن كه دووچاریان بوه‌و ته‌نها گرنگیی به وه‌رگرتنی ده‌رمان بۆ كه‌مكردنه‌وه یان لابردنی نیشانه‌كان ده‌ده‌ن‌و هیچ شتێكی ئه‌وتۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه یان گونجاندن له‌گه‌ڵا ئه‌م فشارانه‌دا ناكه‌ن، ڕێژه‌یه‌كی دیار په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ماده هێوركه‌ره‌وه، خه‌ولێهێنه‌ر‌و بێهۆشكه‌ره‌كان، ده‌به‌ن‌و گرفتی نوێ بۆ خۆیان ده‌خوڵقێنن.ژیانی سه‌رده‌م لێوانلێوه له‌فشاره ژینگه‌ییه جۆراوجۆره‌كان بۆ نموونه فشاری پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌كادیمی، خێزانی‌و هاوسه‌رێتی، تاكو ژیان زیاتر پێشكه‌وتووبێت ئه‌م فشارانه زیاترده‌بن، به واتایه‌كی دیكه تاكو ژیان ساده‌بێت‌و ئاڵۆزنه‌بێت ئه‌م فشارانه كه‌مترده‌بن، چونكه پێویستییه‌كانی ژیان ساده‌ن‌و بوونیان هه‌یه‌و بۆبه‌ده‌ستهێنانیان پێویست به‌هه‌وڵی زۆری جه‌سته‌یی‌و ژیری‌و ململانێی توند نییه.نموونه‌ی جۆره‌كانی فشار:1. فشاری پیشه‌ییڕێژه‌یه‌كی زۆرمان كاره‌كه‌ی خۆمان خۆشناوێت‌و بارودۆخ ناچاری كردووین، له‌وانه‌یه هۆكاری خۆشنه‌ویستنی كاره‌كه‌ش له‌به‌ر كه‌می ده‌ستكه‌وتی مادی بێت كه هاوتا نییه به‌و هه‌وڵه‌ی ده‌یده‌ین، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی درێژی ماوه‌ی كاركردن، كاركردن له زۆر كاتی جیاوازدا، كاركردن له كارێكدا كه بواری خۆمان نییه، یاخود خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌لایه‌ن به‌رپرسی كار و پێنه‌زانینی بۆ هه‌وڵه‌كانمان، له‌گه‌ڵا هاوكارینه‌كردنی هاوڕێكان‌و سه‌ركۆنه‌كردن ده‌بنه هۆی بێزاریمان له كار و دروستبوونی فشار له سه‌رمان.2. فشاری كۆمه‌ڵایه‌تیكۆمه‌ڵێك شت ده‌بنه هۆی فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه: نه‌گونجاندنی هاوسه‌رێتی، بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیری، جیاوازیی كه‌سایه‌تی‌و گرفتی لێكتێنه‌گه‌یشتن، یاخود به‌شدارینه‌كردنی هاوبه‌ش‌و پشتگوێخستنی ئه‌ركه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ستتێوه‌ردان له ژیانی خێزان، یان هۆكاری په‌یوه‌ست به بواری مادی و هه‌ستیاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا هاوسه‌ردا.3. فشاری ته‌ندروستیگرفتی نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی درێژخایه‌ن یان ده‌روونی، هه‌روه‌ها تێچوونی زۆری مادی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، كۆمه‌ڵێك هۆكاری قورسن بۆ دروستبوونی فشار له‌سه‌رخودی تاك و كه‌سانی نزیكی كه‌سه‌كه.4. فشاری ناوه‌كیململانێی ناوه‌كی له‌نێوان ڕه‌مه‌ك‌و داواكارییه‌كانی ده‌روون كه له سایكۆلۆژیادا به (ئه‌و-Id) ناسراوه‌و وه‌ستانی له به‌رامبه‌ر (منی باڵا – Super ego)ی ئاكاری‌و دینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داواكارییانه‌دا، كۆمه‌ڵێك فشاری ناوه‌كی ده‌خوڵقێنن.5. فشاری خودیبوونی خواست‌و پاڵنه‌ری زۆر بۆ سه‌ركه‌وتن‌و كێبڕكێ به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا‌و گه‌یشتن به كه‌ماڵا به‌خێرایی‌و ئامانجگه‌لێكی ناواقیعی كه پێگه‌یشتنیان زۆر ئه‌سته‌مه‌و وه‌ك شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی لـێ دێت، ده‌بنه هۆی فشاری خودی.6. فشاری له‌ده‌ستدانقورسیی به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی خێزان له‌نموونه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵا‌و بژێوی ژیان به‌گشتی وا ده‌كه‌ن مرۆڤ تووشی هه‌ڵبه‌زودابه‌زی لایه‌نی ئابووری ببێت و هه‌ندێ جار به‌توندی تووشی زیان و له‌ده‌ستدانی دارایی‌و پێڕانه‌گه‌یشتنی ئه‌م پێویستییانه ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به له‌ده‌ستدان زۆرجار گیانله‌ده‌ستدان یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سێكی ئازیز به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت ده‌بنه هۆی دروستبوونی فشاری له‌ده‌ستدان.نیشانه‌كانی فشاری ده‌روونی :1.نیشانه ده‌روونیه‌كان (اڵاعراچ النفسیه):له‌وانه: دڵه‌ڕاوكێ‌و ناجێگیری، تووڕه‌یی، تێكچوونی خه‌و، بینینی خه‌وی ناخۆش، گومان، ڕاڕایی، هه‌ستكردن به خه‌مۆكی‌و دڵته‌نگی، له‌گه‌ڵا ماندوێتی جه‌سته‌یی‌و هزری.2. نیشانه زانه‌كیه‌كان (أعراچ معرفیه):له‌وانه: لاوازیی سه‌رنج، له‌بیرچوونه‌وه، دوودڵی له‌بڕیارداندا، بڕیاری نادروست، له‌ده‌ستدانی متمانه به‌خۆكردن، دابه‌زینی ڕێزگرتنی خود.3. تێكچوونه ڕه‌فتارییه‌كان ( اچگرابات سلوكیه):له‌وانه: زیاده‌ڕۆیی له جگه‌ره‌كێشان، زۆر خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه، خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمانی هێوركه‌ر‌و خه‌ولێخه‌ر‌و هۆشبه‌ر، تێكچوونی سیستمی خواردن، هه‌ڵچوونی زۆر و ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی یان توندوتیژ.4. نیشانه جه‌سته‌ییه‌كان (أعراچ عچویه)له‌وانه: سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، زۆری عاره‌قكردنه‌وه، له‌رزین، ئازار‌و گرژیی ماسولكه، هه‌وكردنی قۆڵۆن، ڕه‌بۆ، لاوازی سێكسی لای پیاو‌و تێكچوونی سوڕی مانگانه لای ئافره‌ت.چاره‌سه‌ری فشاری ده‌روونی1. چاره‌سه‌ری نیشانه‌كان:1. چاره‌سه‌ری ده‌رمانی: نه‌خۆش پێویستی به‌ده‌رمانی كیمیاوی هه‌یه، وه‌ك ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكی‌و دڵه‌ڕاوكێ، پێویسته ئه‌م ده‌رمانانه له‌ژێر چاودێریی پزیشكی ده‌روونیدا بێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌پێناو زیادكردنی كاریگه‌رییه‌كه‌یان زیاده‌ڕه‌وی نه‌كات له به‌كارهێنانیان ، چونكه هه‌ندێك نه‌خۆش په‌یوه‌ست نابن به‌ڕێنمایی پزیشكه‌وه‌و گوێ له‌و كه‌سانه ده‌گرن كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه ئالووده‌بوون یان خراپ به‌كاری ده‌هێنن.ب- چاره‌سه‌ری ده‌روونی ڕه‌فتاری/ زانه‌كی(معرفی)گرژیی ماسولكه‌و شڵه‌ژان ده‌توانرێت كه‌م بكرێته‌وه به‌ڕاهێنانی كه‌سه‌كه له‌سه‌ر خه‌واندنی خۆیی‌و دانیشتنی چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵیدا، بۆچوونه سلبییه‌كان كه ده‌بنه هۆی نیشانه‌كان ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵا بكرێن یاخود دووباره ڕێكبخرێنه‌وه‌و ئه‌نجامێكی ئیجابی ببه‌خشن، ئه‌ویش به‌هۆی شێوازی زانه‌كی ڕه‌فتاریی چالاك له‌گه‌ڵا ڕاهێنانی نه‌خۆش بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر تووڕه‌بوون‌و خێرا هه‌ڵچوون‌و پیاده‌كردنی ئه‌م ڕاهێنانه له‌ماڵدا. 2- ستراتیژی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵا فشاره ده‌روونییه‌كاندا:1-گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه:گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه له گرفت‌و كێشه‌كان هاوكاریی مرۆڤ ده‌كات له‌كاره‌كانیدا به شێوازێكی ئیجابیانه، به‌پێچه‌وانه‌ی گرینگی‌دان به لایه‌نه سلبییه‌كان، نموونه له‌م بواره‌دا په‌رداخێكی نیوه‌یه، كه‌سی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی ئیجابی سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر نیوه پڕه‌كه‌و دڵخۆشه پێی، به‌ڵام كه‌سی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی سلبی، نیوه به‌تاڵه‌كه‌ی ده‌بینێ‌و دڵته‌نگ ده‌بێت پێی، پێویسته سه‌رنجی لایه‌نه ئیجابییه‌كان بده‌ین، چونكه متمانه‌ی زیاترمان ده‌داتێ، به‌پێچه‌وانه‌وه گرینگی‌دان به لایه‌نه سلبییه‌كان مرۆڤ تووشی ڕووخان‌و فشاری زیاتر ده‌كات.له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته دان به ئه‌نجامه سلبیه‌كاندا بنێین‌و قبوڵیان بكه‌ین‌و هه‌وڵنه‌ده‌ین به‌هێنانه‌وه‌ی پاسا‌و له به‌رپرسیاریه‌تی ڕابكه‌ین، یاخود به‌رپرسیاریه‌تی بده‌ین به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا. ده‌بێت له‌كاتی به‌ده‌ستنه‌هێنانی ئامانجه‌كاندا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه بخه‌ینه سه‌ر شانی خۆمان، وامان لێده‌كات به ئیراده‌بین‌و هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی نشوستییه‌كانمان بده‌ین‌و به‌ره‌و پێش بچین.2- گۆڕانی ڕه‌فتارأ- به‌رنامه‌ڕێژی:به‌رنامه‌ڕێژی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و نه‌بوونی ده‌بێته هۆی فشار له‌كار‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كه‌سی به‌رنامه‌ڕێژ بیرهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌موو چالاكی‌و فه‌رمانه‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌پێی گرنگی‌و كاتی دیاریكراویان ڕێكخستوه، به‌م ڕێگه‌یه‌ش شته‌كان‌و په‌یوه‌ستبوون به‌كاره‌كان له‌بیرناكات.ب- خۆڕاهێنان له‌سه‌ر وتنی “نا” له‌كاتی پێویستدا:هه‌ندێك كه‌س توانای پۆزشهێنانه‌وه یاخود وتنی “نا” یان نییه، ئه‌مانیش به‌رده‌وام ئیستغلال ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ن كه دڵخوازی خۆیان نه‌بێت، به‌مه‌ش فشارێكی ده‌روونییان له‌سه‌ر دروستده‌بێت. پۆزش یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كارێك كه ئاره‌زووی ناكه‌یت، وا ده‌كات فشارت له‌سه‌ر درووست نه‌بێت.ج- له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتنی كه‌موكوڕی‌و لێپرسراوێتی كه‌سانی تر:هه‌ندێك كه‌س وا ڕاهاتوون، به ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێك لێپرسراوێتی هه‌موو كه‌س ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سانی تر هه‌موو كه‌موكوڕی‌و لێپرسراوێتییه‌ك بۆ ئه‌و جێده‌هێڵن‌و له‌سه‌ر هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌م كه‌سانه زیاتر سازن بۆ فشاری ده‌روونی، بۆیه گرنگه لێپرسراوێتیی كه‌موكوڕی كه‌سانی تر نه‌گرینه ئه‌ستۆ.د- واقیعیبوون‌و زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌تواناكاندابۆ ئه‌وه‌ی تووشی بێهیوایی یان ڕووخان نه‌بین، نابێت له به‌دیهێناندا په‌رشوبڵاوبین، واته پێویسته بزانین تواناكانمان چه‌ندن‌و چۆن به‌كاریان بهَنین، تا له ئامانجه‌كانمان نزیكببینه‌وه و هه‌وڵا و وزه‌مان به‌فێرۆ نه‌چێت.ه- دیاری كردنی گرنگترین یاخود له پێشترین:پێویسته كاره‌كان به پێی گرنگیان ڕیزبكرێن. هه‌ندێك كه‌س بۆ به‌ده‌ست هێنانی شتێكی ته‌واو له هه‌وڵه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نابن‌و تووشی ئاسته‌نگ دێن‌و زۆرجار كاره‌كان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مان نازانن چۆن گرنگترین یاخود له‌پێشترین كار رابپه‌ڕێنن.و- گاڵته‌وگه‌پئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانبینین زۆركات پێده‌كه‌نن‌و خه‌ریكی گاڵته‌وگه‌پن، كه‌متر به‌ده‌ست ئه‌و فشارانه‌ی كه دووچاری بوون ده‌ناڵێنن، ئه‌مان به‌م شێوازه توانیویانه به‌سه‌ر گرفته‌كانیاندا زاڵ‌بن. سه‌لمێنراوه‌و شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه گاڵته‌وگه‌پ‌و شۆخیكردن ڕۆڵێكی باشی هه‌یه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان‌و ئارامی ده‌داته مرۆڤ.ه-ده‌ربڕینی گرفتهه‌ندێك كه‌س متمانه‌یان به‌نزیكترین كه‌سی خۆیان نییه‌و نایانه‌وێت كه‌س به‌و گرفت‌و فشارانه بزانن كه دووچاری هاتوون، شاردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفت‌و هه‌سته سلبییانه گرفته‌كه لانابات، به‌ڵكو هۆكاره بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی، به‌شداریپێكردنی كه‌سانی دیكه‌ی متمانه‌پێكراو له‌گرفته‌كاندا ده‌بێته هۆی ده‌ربڕینیان‌و له كاریگه‌رییه ده‌رونییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سیش نه‌بوو بۆ هاوبه‌شی كردن، ئه‌وا پێویسته گرفته‌كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك بنووسرێت‌و هه‌ركات هه‌ستكرا ئه‌و گرفته كۆتاییهاتوه ئه‌وكات لاپه‌ڕه‌كه له‌ناوده‌برێت‌و بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوی له‌بیر ده‌كرێت.3- گۆڕینی شێوازی ژیان1-0یاساڕێژیی خواردن:خواردنی ژه‌می ته‌ندرووست له‌كاتی دیاریكراو‌و ڕێژه‌یه‌كی گونجاو، كه‌مكردنه‌وه‌ی شیرینی‌و زیاتر‌و گرنگیدان به میوه‌و سه‌وزه‌و پارێزگاریكردن له كێشی جه‌سته‌و خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ڕۆڵیان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاردا.2- وه‌رزشكردنوه‌رزش‌و به‌پێڕۆیشتن‌و مه‌له‌كردن هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانن‌و فشار‌و ناسۆره‌كان بیرده‌باته‌وه، گرنگه به‌ڕێكی پیاده‌یان بكه‌ین.3- شێلانفشاری ده‌روونی ماندوویی ماسولكه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌ت ماسولكه‌كانی هه‌ردووشان، كاری شێلان هاوكاره بۆ پشووی جه‌سته‌و ڕۆح و كه‌سه‌كه هه‌ست به ئارامی‌و ئاسایش ده‌كات.4- گوێگرتن له مۆسقاگوێگرتن له مۆسیقای هێواش كاریگه‌ریی ئه‌فسوناوی له‌سه‌ر جه‌سته‌و هۆشی مرۆڤ هه‌یه، له‌كاتی گوێگرتن له مۆسیقا هه‌ست به ئارامی‌و ئاسایش ده‌كه‌ین زۆربه‌ی گرفت‌و ناسۆره‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه یان بیرده‌چنه‌وه.5- خه‌وتنی پێویست:خه‌وی قوڵا‌و به‌رده‌وام‌و به‌پێی پێویست جه‌سته‌و هۆش ده‌حه‌سێنێته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ چوست‌و چالاكییان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.6-پیاده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ خاوبوونه‌وه:گرنگه ڕۆژانه كاتێك دیاری بكرێت بۆ خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌و ڕۆح، هه‌ندێك كه‌س خۆی پشتگوێ خستوه‌و خۆی تووشی زۆر فشاری به‌رده‌وام كردوه، بۆ چاره‌سه‌ریش پێویسته:أ – ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی قووڵا، ساكارترین‌و به‌هێزترین شێوازه بۆ خاوبوونه‌وه. پیاده‌كردنی ئه‌م خاڵه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.ب- خه‌یاڵی ئاڕاسته‌كراو :بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك ئارام بێته‌وه، ده‌توانێت هه‌ردووچاوی دابخات‌و خه‌یاڵی خۆی بۆ شوێنێك ئاراسته بكات كه تێیدا هه‌ست به حه‌سانه‌وه‌و ئارامی بكات‌و تیشكی خۆر‌و هه‌وای پاك وه‌ربگرێت، به‌م جۆره جه‌سته‌ی له ماندووبوون رزگاربكات، بۆیه پێویسته بیر له‌و ساتانه‌ی ڕابردووی ژیانت بكه‌یته‌وه كه تیایدا دڵخۆش بوویت.دوا سه‌رنجفشاره‌كان په‌یوه‌ستن به‌ڕووداوه‌كانه‌وه، هه‌موومان ڕۆژانه له‌سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، فشاره ده‌ره‌كیه‌كان له‌ماڵا، له‌شه‌قام، له‌كاتی خوێندن یان مامه‌ڵه ئابوورییه‌كاندا… هتد، به‌دوامانه‌وه‌ن. هه‌ندێجار كێشه‌مان بۆ درووستده‌كه‌ن‌و نا‌توانیین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ناچارده‌بین بگه‌ڕێین به‌دوای چاره‌سه‌ردا، له‌وانه‌یه ئه‌م فشارانه‌و به‌تایبه‌تیش كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاڵۆزبن .فشاره ناوه‌كییه‌كان، هه‌ڵچوونه‌كانی باری ده‌روونی مرۆڤ ده‌نوێنن، هه‌وڵدان بۆ زانینی ئه‌وه‌ی له‌ناخدا ڕووده‌دات كارێكی ئاسان نییه، به‌تایبه‌تی كاتێك تاك له‌به‌رده‌م خۆیدا ده‌وه‌ستێت‌و ناتوانێت چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه، تا به‌رامبه‌ر ئه‌و ململانێیه ئاسووده‌ی بكات. مرۆڤ هه‌ركاتێك خۆی ناسی، ده‌گاته ئارامی و پشووی ده‌روونی. سه‌رچاوه مه‌کۆی خازر
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment