
له نێوان جه‌سته و ده‌روونـدا
Between body and psych
Between body and psych
د.ئه‌فرام محمد حسن
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
مرۆڤ له كۆنه‌وه ده‌ركی به‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا هه‌یه له نێوان جه‌سته‌و ده‌روندا ، ئه‌م ڕاستییه رۆژ به رۆژ روونتر و به‌رجه‌سته‌تر بووه و زانستی ده‌رونزانی له‌مرۆدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه روونتر ده‌سه‌لمَێنێ به جۆرێك كه‌س ناتوانێ نكوڵی له‌و ڕاستییه بكات.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه به هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه هه‌یه واته نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر شله‌ژان و نیشانه ده‌رونییه‌كان له‌هه‌مان كاتدا په‌شێویه ده‌رونییه‌كان ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی و نیشانه‌ی جه‌سته‌ییه‌كان.
یه‌كه‌م: كاریگه‌ری جه‌سته له‌سه‌ر ده‌رون:
1-هه‌ندێجار نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی ده‌رونی وه‌كو ئه‌وه‌ی تاكێك ده‌ستنیشان بكرێت به‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه (نه‌خۆشی شه‌كره ، به‌رزی فشاری خوێن….) یان نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ری چاك بوونه‌وه‌ی لاوازه یان له دواقۆناغه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌دایه و ئه‌گه‌ری چاك بوونه‌وه‌ی نییه ،یان به‌هۆی رووداوی به‌ركه‌وتنه‌وه تووشی ناته‌واوی جه‌سته‌یی یان تێك چوونی جه‌سته‌یی [كاتی یان هه‌میشه‌یی] ده‌بێت .بێگومان ئه‌م هه‌واڵه جگه له نیشانه جه‌سته‌ییه‌كانی تایبه‌ت به باره‌كه كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ده‌رونی هاوشانی ده‌بن وه‌كو دڵ ته‌نگی و نه‌مانی ئاره‌زووی كار كردن و بێ ئومێدی و….. كه هێنده توند و درێژ خایه‌نه كه ده‌توانرێت به شله‌ژانێكی ده‌رونی ده‌ستنیشان بكرێت وه‌كو خه‌مۆكی یان دڵه‌راوكێ …. .
بۆ نمونه تاكێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كاتێك پێی ده‌ڵێن تۆ نه‌خۆشی جه‌لته‌ی دڵته ده‌بێ به ئاگابیت و پارێزی ته‌واوبكه‌یت و خۆت ماندوو نه‌كه‌یت ، ئه‌م تاكه ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ی له دنیا دابرێت و به‌ره‌و ته‌مه‌ڵی بروات و هه‌میشه باس له حاڵه‌تی خۆی بكات و لۆمه‌ی رۆژگار بكات كه‌به‌م گه‌نجیه چۆن وای به‌سه‌رهات بۆیه ده‌بینی پاش ماوه‌یه‌ك كاریگه‌ریه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه له خودی نه‌خۆشیه‌كه زیاتر زیانیان پێگه‌یاندوه.
هه‌ندێ جار نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی ده‌رونی وه‌كو ئه‌و نیشانه ده‌رونییانه‌ی هاوشانن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی زیادبوون یان كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی رژێنی په‌ریزاده ( غده‌ی ده‌ره‌قی) وه‌كو دڵ ته‌نگی و نه‌بوونی ئاره‌زووی كاركردن وكه‌می هۆشپێدان و لاوازی به ئاگایی و زوو هه‌ڵچون و بێ ئارامی ……… .
دوو ه‌م : كاریگه‌ری شله‌ژانه ده‌رونیه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته:
1-شله‌ژانه ده‌رونییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه جه‌سته‌ییه‌كان:
بۆ نمونه نیشانه جه‌سته‌ییه‌كانی نه‌خۆشی خه‌مۆكی وه‌كو گۆڕان له شه‌هییه‌ی خواردن [كه‌م بوون یان زیاد بوون ] و تێك چونی نوستن [كه‌م بوون یان زیاد بوون] و تێكچونی سوری مانگانه….. . هه‌روه‌ها نیشانه جه‌سته‌ییه‌كانی دڵه‌راوكێ وه‌كو خێرا لێدانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و دڵتێكه‌ڵ هاتن و هێلنج دان و زوومیزكردن و تێك چوونی سووری مانگانه و …… .
2- شله‌ژانه ده‌رونییه‌كان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان:
ئه‌و نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییانه‌ی له ئه‌نجامی شله‌ژانی ده‌رونییه‌وه په‌یدا ده‌بێت گه‌لێ زۆرن و نیشانه‌كانیان ده‌گۆرێت به پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی (كۆئه‌ندامه‌ی) كه تووش ده‌بێت و هه‌روه‌ها له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی تر جیاوازی . ئه‌م كۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه پێیان ده‌ڵێن نه‌خۆشییه سایكۆسۆماتییه‌كان .ده‌توانین بلێین هیچ كۆئه‌ندامێكی له‌ش نییه به دوور بێت له كاریگه‌ری باری ده‌رونی.
1- تێكچوونه‌كانی كۆئه‌ندامی سوڕان:
له هه‌موو كۆئه‌ندامه‌كانی تر زیاتر نیشانه‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت دیاره هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و پایه گرنگه‌ی كه دڵ هه‌یه‌تی لای تاك هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئاشكرای له رووی سۆزداری و مانای ژیان و مردن له لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م كۆئه‌ندامه پێش كۆئه‌ندامه‌كانی تر وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ گۆڕانكارییه ده‌رونی وسۆزدارییه‌كان .له‌و گۆڕانكاریانه‌ش وه‌كو هه‌ست كردن به‌ئاراز له ناوچه‌ی دڵدا و خێرا لێدانی دڵ و دڵه‌كوتێ به‌رزبونه‌وی فشاری خوێن یان هه‌ندێجار نزم بوونه‌وه‌ی ، یان نیشانه لاوه‌كییه‌كانی كه ئه‌نجامی هه‌ست كردنه به نه‌خۆشی یان ناته‌واوی له دڵدا وه‌كو هه‌ناسه ته‌نگی و سه‌رگێژبوون و له‌رزین ….
2- كۆئه‌ندامی هه‌رس:
ته‌نگژه ده‌رونیه‌كان كاریگه‌ری ئاشكرای هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م كۆئه‌ندامه هه‌ر له‌نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و‌دڵ تێكه‌ڵ هاتن و سكچوون ورشانه‌و ئازاری ناو سك ، ڕه‌نگه ببێته هۆی برینی گه‌ده و دوانزه‌گرێ و هه‌وكردنی كۆلۆن و برینی كۆلۆن .
3- كۆئه‌ندامی هه‌ناسه:خێرا هه‌ناسه دان یان هه‌ناسه‌ی قول وپچر پچر و هه‌ناسه بركێ [كورته هه‌ناسه].
4- كۆئه‌ندامی جوڵه:په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی جوڵه و باری ده‌رونی جێی بایه‌خ و سه‌رنج راكێشانی گه‌لێك له توێژه‌ران بووه .به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كان باوه‌ڕێكی زیاتر هه‌یه له‌مه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه به‌ڵام وورده‌كاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه روون نییه .
5- كۆئه‌ندامی ده‌مار: په‌یوه‌ندی نێوان باری ده‌رونی و سه‌رئێشه و بێخه‌وی و سه‌رگێژبوون و مێرووله‌كردن هێنده روونه هیچ ووته‌یه‌كی ناوێ.
6- كۆئه‌ندامی زاوزێ : ئه‌میش وه‌ك كۆئه‌ندامه‌كانی تر به‌هۆی باری ده‌رونییه‌وه گۆڕانكاری تیا رووئه‌دات. هه‌ندێ لادانی سێكسی بنه‌مایه‌كی ده‌رونی هه‌یه و تێك چوونه‌كانی سوری مانگانه كه ده‌شێ زووتر یان دره‌نگتر بێت هه‌روه‌ها بری خوێن كه‌متر یان زیاتر ده‌بێ ، ده‌شێ سوره‌كه به ئازار بێ.هه‌ندێجار باری ده‌رونیه‌كه هێنده تونده ده‌بێته هۆی نه‌مانی سووری مانگانه.له نێرینه‌دا ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئاره‌زووی سێكسی ، ره‌پ نه‌بوون و له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ده‌شێ هۆیه‌ك بێت بۆ نه‌زۆكی .
كه‌واته ده‌توانین بلێن جه‌سته و ده‌رون ته‌واوكه‌ری یه‌كن و هه‌ست به ئازار و ناخۆشیه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن له كاتی شادی و خۆشیه‌كاندا پێكه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment