زانایانی كۆریای باشوور ده‌ریانخستووه، په‌یوه‌ندی له نێوان باڵابه‌رزی و په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه هه‌یه.زانایانی كۆریای باشور له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا كه به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتنی هۆكاری زۆری شێرپه‌نجه له وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌نجامیان داوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له نێوان باڵابه‌رزی و مه‌ترسی تووشبوون و په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه له مرۆڤدا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌خۆ هه‌یه.به گوێره‌ی راپۆرتێكی (ئاژانسی میهر)ی ئێرانی زانایانی زانكۆی نیشتمانی (سیئۆل) له‌وباره‌یه‌وه رایانگه‌یاندووه، تا ئێستا بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌ڵگه‌ی ته‌واو له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ده‌شێت ئه‌مه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و جۆره خواردنانه‌ی كه خه‌ڵكی له منداڵییه‌وه به‌كاری ده‌هێنن، هه‌رچه‌نده ئه‌و خواردنانه بۆ باڵابه‌رزی باشن، به‌ڵام ده‌توانن ببنه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه.هه‌روه‌ها به پێی راپۆرته‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سانی باڵابه‌رز له خانه‌ی زیاتر پێكهاتووه، بۆیه جه‌سته‌یان ناوچه‌یه‌كی زۆرتر بۆ گه‌شه‌ندسه‌ندنی شێرپه‌نجه ئاماده ده‌كات.جێی ئاماژه‌یه، له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا جگه له رۆژئاواییه‌كان، دانیشتووانی كیشوه‌ری ئاسیاش خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه و ئه‌و زانایانه به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر 788 هه‌زار و 789 كه‌س له كۆریای باشوور له ساڵانی 1994 تا 2003 بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له نێو پیاوان بۆ هه‌ر 5 سم 5 % مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه زیاد ده‌بێت و ئه‌م رێژه‌یه بۆ ئافره‌تان 7% ه.هه‌روه‌ها ئه‌و لێكۆڵه‌رانه به تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی باڵابه‌رزی له په‌ره‌سه‌ندنی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان، شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره‌كانن....سه‌رچاوه مه‌کۆکانی گوڵچین
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment