كۆلێرا، نه‌خۆشیه‌كی به‌كتری هه‌ناوی دورخایانه ،به‌گشتی توشی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن ده‌بێت .سه‌رچاوه‌كانی بلاَو بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه بریتیه له بونی ئاوی پیس و خواردنی پیس و مرۆڤی نه‌خۆش كه‌هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشیه بێت. بۆیه‌كه‌م جار ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ساڵی (1884) له‌لایه‌ن زانا(روبه‌رت كوخ) له‌هه‌رێمی (كالكاتا)ی ولاَتی هیندستان دۆزرایه‌وه ،ئه‌وه‌ش درێژكراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تری (روبه‌رت كوخ)بوو كه‌چه‌ندساڵێكی پێشووتر له‌شاری (ئه‌سكه‌نده‌ریه ) ی میسر پێوه‌ی سه‌رقاڵ بوو .دواتریش زانایه‌كی بواری پزیشكی به‌ناوی (دانیا سن‌و) ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی (كوخ) ی پشتراستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئاوی پیس رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌دروست بون و گه‌شه‌كردن و بلاَوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه‌دا .كه‌به‌هۆی هه‌وای ناوده‌می مرۆڤ‌و گۆشتی مانگا‌و به‌رازی هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م وسه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا،ئه‌و نه‌خۆشیه‌زیانێكی زۆری به‌مرۆڤایه‌تی گه‌یاندو په‌تایه‌كی فراوانی كۆلێرا له‌ولاَته‌كانی هیندستان و به‌نگلادیش و ئه‌ندۆنیسیاو رۆژهه‌لاَتی دورو ته‌واوی باشوری ئاسیای گرته‌وه .له‌ناوه‌راستی سه‌ده‌ی رابردوشدا ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشیه گه‌یشته ئه‌فریكاو ئه‌مریكای باشور . به‌پێی ئامارێكی ره‌سمی كه ده‌زگای ته‌ندورستی جیهانی سه‌ربه‌رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بلاَوی كردۆته‌وه، ژماره‌ی توشبوه‌كان به‌ڤایرۆسی (كۆلێرا) ،(820) هه‌زاركه‌س بوه‌و نزیكه‌ی (7)هه‌زاركه‌سیشی كوشتوه .ڤایرۆسی نه‌خۆشی كۆلێرا بۆماوه‌یه‌كی درێژ له‌ئاوی پیس و ناوچه‌ی شێدار‌و گه‌رمادا ده‌مێنێته‌وه‌و گه‌شه ده‌كات .نیشانه‌كانی بریتیه له (بێهێزی كه‌سی توش بوو تاله‌ناوچونی میكرۆبه‌كه ،سكچونی كه‌سی تووش بوو به‌رێژه‌یه‌كی زۆر‌و به‌به‌رده‌وامی ،رشانه‌وه،ئازاری ده‌ماری قاچ ،كه‌مبونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی و ئاوی ناوله‌شی كه‌سی توش بوو تاده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش ، ئه‌و نه‌خۆشیه گه‌ر له‌نزیكترین كاتدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ، ده‌بێته هۆی مردنی كه‌سی تووش بوو ).چاره‌سه‌ره گشتیه‌كان بۆچاره‌سه‌ركردن و رێگرتن له‌بلاَو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشیه بریتیه له (دابڕانی ناوچه‌توش بوه‌كه له‌ناوچه‌كانی ترلانی كه‌م تائه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ر بۆكه‌سانی توش بوو ده‌كرێت، پاك وخاوێنراگرتنی ئاوی خواردنه‌وه‌وبه‌كارهێنانی زیاتری (كلۆر)و پاراستنی خۆراك له‌پیس بوون و به‌سه‌رچوون و داپۆشینی ئاوه‌رۆی شوێنه‌كان .) ، به‌پێی رێنمایه پزیشكیه‌كانیش پێویسته له‌به‌رامبه‌ر كه‌سی توشبوودا چه‌ند رێوشوێنێكی ته‌ندروستی بگیرێته به‌ر وه‌ك (ئاگاداركردنه‌وه‌ی خێرا‌و دورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه له‌كه‌سانی تر‌و پێدانی ئه‌وچاره‌سه‌رانه‌ی پزیشكی پسپۆری دیاری ده‌كات ،تێكه‌لاَونه‌بون به‌چوارده‌ور تانه‌خۆشه‌كه به‌ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه ،پاك‌و خاوێنراگرتنی جه‌سته‌و كه‌ل و په‌لی نه‌خۆشه‌كه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌دا به‌ته‌نها بهێڵرێته‌وه)....سه‌رچاوه مه‌کۆی سه‌رقه‌ڵا
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment