حاڵه‌تی تووشبوون به‌دڵه‌ڕاوكێ له‌مرۆڤدا به‌شێوازێكی به‌رچاو ده‌بینرێت و نائارامییه‌كی زۆر له‌ده‌روونی ئه‌م كه‌سانه ده‌بینرێت كه‌تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نائارام لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی خۆی بكات هه‌ست به‌وه‌ده‌كات چۆن به‌پشتبه‌ستن به‌هۆكاری جۆراوجۆر به‌دوای ئارامیدا عه‌وداڵه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌دڵه‌ڕاوكێ و گوماندایه، كه‌سی تووشبوو به‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام گیرۆده‌ی پاڵه‌په‌ستۆی رۆحی و جه‌سته‌ییه، ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ر چۆنیه‌تی لێدانی دڵ، هه‌ڵسوڕانی خوێن و كۆئه‌ندامی هه‌رس و بیركردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی داده‌نێت. به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ش ره‌نگه تووشی جۆره‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و گرژییه‌كان ببێت، كه‌سێكه به‌رده‌وام بیری بڵاوه، كه‌واته تواناكانی زه‌ینی به‌فیڕۆده‌ڕوات، به‌دژواری ده‌توانێت بیری خۆی له‌سه‌ر ئه‌م كاره ته‌ركیز پێبكات كه به‌ئه‌نجامدانیه‌وه سه‌رقاڵه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كارێك بێت به‌یارمه‌تی بیركردنه‌وه زه‌ینییه‌كان ئه‌نجامبدرێت و ئامڕازه مادییه‌كان گونجاونه‌بێت، پێویستییه‌كانی كار هه‌ندێ كات له‌خه‌ویشدا رایده‌چڵه‌كێنێت، به‌دژواری ده‌توانێت هه‌سته‌كان و رۆشنبینییه‌كانی خۆی به‌ده‌ستبێنێته‌وه، په‌چه‌كرداره زێده‌ڕۆیه‌كان و گرژییه نه‌گونجاوه‌كانی خۆی ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی كاره‌كان و مه‌به‌ستی خۆی، به‌زۆری به‌ماندووبوون و هیلاكی زیاد له‌ڕاده هه‌وڵده‌دات هه‌ڵه‌كانی خۆی قه‌ره‌بووبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونابێت، هیچ كات به‌ته‌واوی ناحه‌سێته‌وه، هزره‌كانی به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌دان، یان بیر له‌بیره‌وه‌رییه كۆنه‌كان ده‌كاته‌وه یان بیر له‌چاوه‌ڕوانییه‌كانی خۆی له‌داهاتوو ده‌كاته‌وه، خۆی به‌كه‌سێكی بێ ئیراده نیشانده‌دات، به‌پێی عاده‌ت و خووی كاتی و ساتی بارودۆخه جیاوازه‌كان هه‌ندێ كات زیاد له‌پێویست له‌سه‌رخۆو هه‌ندێ كات وشك و گرژه، كه‌سێكی هه‌میشه دووردۆنگ و گرژه، هه‌ندێكات قسه‌ی ناشیرین ده‌ڵێت و هه‌ندێكاتیش كاری زیاده‌و یان نێگه‌تیڤ ئه‌نجامده‌دات كه‌كاریگه‌رییه خه‌مهێنه‌ره‌كانی، دواتر ده‌بینێت، كه‌ڕه‌نگه زۆر دره‌نگ بووبێت، وته‌كانی به‌خێرایی ده‌رده‌بڕێت به‌مه‌به‌ستی سه‌لماندن و سه‌پاندنی وته‌كانی خۆی به‌كه‌سانیتر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زۆری له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی كه‌سانیتر دژه، بڕوا به‌باوه‌ڕی بێ بنه‌ما ده‌كات كه به‌ئاسانی ده‌بنه هۆی زۆربوونی نیگه‌رانییه‌كانی، وته‌یه‌كی شیرین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر به‌ئاسانی هه‌ستی ره‌خنه‌گرتنی له‌ناوده‌به‌ن و ده‌یكات به‌لایه‌نگرو گوێگرێكی ناڕاسته‌قینه‌ی خۆی، به‌ئاسانی ده‌كه‌وێته دوای بیروباوه‌ڕه‌كانی وته‌بێژه‌كه، به‌بێ كه‌مترین بیركردنه‌وه فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێده‌كات و وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤ بۆ پرسیاره‌كان ده‌هێنێته‌وه كه‌پێشتر بڕوای پێیان نه‌بووه، كێشه چاوه‌ڕوااننه‌كراوه‌كان و نیگه‌رانییه هاكه‌زاییه‌كان زۆر به‌خێرایی له‌ناویده‌به‌ن و هاوسه‌نگی ده‌روونی به‌ته‌واوی ده‌شێوێنن، ئه‌گه‌ر كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی بۆ پێش بێت ئه‌وا په‌چه‌كردارێكی نه‌گونجاو له‌خۆی نیشانده‌دات و به‌م كاره‌ش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌قورسایی كێشه‌كانی خۆی كه‌مبكاته‌وه بارودۆخه‌كه ئاڵۆزترده‌كات، كه‌سی نائارام له‌باره‌ی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كان هه‌ندێ كات ره‌نگه بێ كه‌مترین حه‌زێك خۆڕاگری له‌خۆی نیشانبدات، به‌ڵام به‌كه‌می پێش دێت بتوانێت خوێن ساردی پێویست بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دواهاتی كاره‌ساته‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بۆ دۆخی ئاسایی له‌خۆی نیشانبدات، كه‌سانی نائارام ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆشیاندا ناتوانن بارودۆخێكی هاوسه‌نگ دروستبكه‌ن، كه‌س نایه‌وێت گوێ له‌قسه‌كانی ئه‌وان بگرێت و خۆشیان كه‌مترین سه‌رنجێك به‌هه‌ستی ئه‌ندامانی خێزان ناده‌ن، واته به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگێنراو قسه‌بكه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وتێكی گونجاو له‌خۆیان نیشانبده‌ن. ره‌نگه هه‌ندێ كات رێز له‌هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانیان بگیرێت، به‌ڵام به‌كه‌می ده‌بنه جێی سه‌رنج. هه‌رچه‌نده ناتوانین حاشا له‌و راستییه‌ش بكه‌ین كه له‌ناو كه‌سه دوڕدۆنگه‌كانیش كه‌سانی شیاو‌و به‌هێز ده‌ستده‌كه‌ون.......سه‌رىاوه مناره
زیانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی ده‌روون

Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment