دیاری كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتووترین هۆكاره بۆ لێك نزیكبوونه‌وه، بۆیه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی دیاریدا پابه‌ند به به‌م خاڵانه‌وه:1- باشتره پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر دیارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌یت، زانیاریت هه‌بێت له‌باره‌ی زه‌وقی ئه‌و كه‌سه‌وه‌و بزانیت حه‌زی له چییه.2- هه‌میشه دیاریی به‌پێچراوه‌یی پێشكه‌ش بكه‌و هه‌وڵبده له‌به‌رگێكی جوانی بگریت.3- دیارییه‌كه‌ت هه‌ر چییه‌ك بوو بیده‌ره ده‌ستی كه‌سه‌كه‌و له‌هیچ جێگه‌یه‌كدا بۆی دامه‌نێ.4- هه‌وڵبده دیارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌یت كه سودی بۆ كه‌سه‌كه هه‌بێت.5- جوانتره هه‌میشه به‌ده‌ستی راست دیاریی پێشكه‌ش بكه‌یت.6- هه‌وڵبده هیچ كاتێك پاره وه‌ك دیاریی پێشكه‌ش نه‌كه‌یت، ته‌نانه‌ت له‌بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا.7- بیرت نه‌چێت جوانترین دیار بۆ كه‌سێكی خۆشه‌ویست گوڵه‌و مایه‌ی ده‌ربڕینی هه‌ست‌و سۆزه.8- وریابه له‌هه‌ڵبژاردنی دیاریی‌و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه‌دا بیگونجێنه.9- هیچ كاتێك كه دیارییه‌كت بۆ هات ره‌تی مه‌كه‌ره‌وه‌و سوپاسی ئه‌و كه‌سه بكه.10- كه دیارییه‌كی پێچَراوه‌ت بۆ هات له‌به‌رده‌م كه‌سه‌كه‌دا بیكه‌ره‌وه‌و سه‌یری بكه، ئه‌گه‌ر به‌دڵیشت نه‌بوو، وا خۆت نیشان بده كه دیارییه‌كه‌ی زۆر گرنگه......سه‌رچاوه مه‌کۆی گه‌نجینه
No comments:
Post a Comment