بریتیه یه سه‌رهه‌ڵدانی حاڵه‌تێكی ده‌روونی كه هه‌مان بیر ، بۆچوون ، وێنه ، چه‌ند باره ده‌بێته‌وه له مێشکی تاكدا و دڵنیایه له‌وه‌ی له ناخی خۆیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات نه‌ك له ده‌ره‌وه به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێ و هه‌وڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌دات به‌ڵام زۆرجار بێهوده‌یه و ناچارده‌بێت شوێن ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه بكه‌وێت و كاتێكی زۆری خۆی به‌و بابه‌تانه‌وه ده‌كوژێت . گه‌ر شوێن ئه‌و بیرانه نه‌كه‌وێت هه‌ست به ناره‌حه‌تی ده‌كات و وازی لێناهێنن دووباره‌و چه‌ندباره ده‌بێته‌وه و گه‌ر شوێن ئه‌و بیرانه بكه‌وێت برێك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ست به ئارامی ده‌كات به‌ڵام كاتێكی زۆری لێده‌گرێت و به‌رده‌وام بابه‌تی بێماناتر و سه‌یرتر به مێشكی‌دا دێت .بۆ نمونه، تاك به‌رده‌وام به بیریدادێت كه قسه‌ی ناشرین یان ڕه‌فتارێكی نه‌شیاو یان كوفر بكات به‌بێ هیچ هۆیه‌كی دیار، یان به‌بیریدا دێت زیان به ده‌وروبه‌ر بگه‌یه‌نێ یا دووباره‌كردنه‌وه‌ی ژماردنی ژماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ، هه‌ندێجار ئه‌م باره له سنوری بیركردنه‌وه تێپه‌رده‌بێت و ده‌چێته بواری كرداره‌وه وه‌كو دووباره وچه‌ند باره ده‌ست شتن هه‌ندێ جار تاك ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێ به‌م كاره‌وه خه‌ریك ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ ده‌ستی پاكه یان ئه‌م كاره‌ی زیاده‌رۆیی تێدایه. چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی قامه‌ت به‌ستن له نوێژدا ، شه‌وان چه‌ند جارێ ده‌ست ده‌دات له ده‌رگای ژووره‌كه بۆ دڵنیا بوون له داخستنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ كه ده‌رگاكه داخراوه. رێك خستنی كه‌ل وپه‌له‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وورد و به‌دیقه‌ت كه ته‌نها لای تاكی واسواس مانای هه‌یه و لای كه‌سانی ده‌وروبه‌ری به نائاسایی ناو ده‌برێت .هه‌ندێجار په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و بیرانه‌و ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌یكات به روونی دیاره وه‌كو ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه شته‌كان پیسن بۆیه به‌رده‌وام ده‌ستی ده‌شوات یان ده‌ست نادات له شته‌كانه‌وه تاكو پیس نه‌بێت ، یان گومانی له باوه‌ڕی خۆی هه‌یه بۆیه چه‌نده‌ها جار شایه‌تمان دووباره ده‌كاته‌وه و قورئان ده‌خوێنێ و به‌رده‌وام نوێژ ده‌كات تاكو ئیمانی سه‌لامه‌ت بێ ، له هه‌ندێ حاڵه‌تی تردا ئه‌م په‌یوه‌ندیه روون نیه وه‌كو ئه‌وه‌ی تاك هه‌ڵده‌ستێ به‌له‌به‌ركردنی پۆشاكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و ده‌بێ چه‌ند ڕه‌فتارێك بكات پێش له‌به‌ركردنی پۆشاكه‌كه‌ی كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نیه له‌نێوان ئه‌و ڕه‌فتارانه و خۆگۆرین.ئه‌م حاڵه‌ته نزیكه‌ی له0.5 % - 2% ی خه‌ڵكی توشی ده‌بن و رێژه‌ی توشبونی نێر‌و مێ تاراده‌یه‌ك یه‌كسانه .له 70%ی حاڵه‌ته‌كان پێش ته‌مه‌نی 25 ساڵی رووده‌ده‌ن و له 15% یان دوای ته‌مه‌نی 35 ساڵی.....سه‌رچاوه کوردماکس
No comments:
Post a Comment