Written by دونیا مه‌غدید
Wednesday, 05 August 2009 15:34
دونیا مه‌غدید
یاری وه‌ك پێویستی‌و ره‌حه‌تییه‌كی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی بۆ منداڵ گونجاوه، كه به‌درێژایی رۆژگار به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌په‌نا ئه‌و هه‌موو جوڵه ماسوولكه‌ییانه كه بڕی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی رۆژانه داده‌نرێ، هه‌ڵبه‌ته نیوه‌ی ته‌مه‌نی منداڵ خه‌وه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی به‌ده‌م یارییه‌وه به‌ڕێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه په‌سه‌ندترین یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ كه‌منداڵ په‌نای بۆده‌با بۆ تێركردنی خواست و ویسته‌كانی ئه‌ویش (پله‌ی سته‌یشنه)به جۆره‌كانی 1,2,3 تاده‌گاته ئه‌تارییه‌كانی نێو كۆمپیوته‌ره‌وه كه‌له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه له سایتی تایبه‌ت خه‌زن ده‌كرێ، له‌نێو مۆبایله‌كانیش به‌دی ده‌كرێ، ئه‌مه سه‌یرنییه له‌سه‌رده‌مێكی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆژیا‌و چه‌رخی نوێخوازی كه‌په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌م جۆره یاریانه، كه‌وای كردووه جۆره جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ!! دروستبێ له‌نێوان یاری ئه‌تاری‌و كه‌شی كۆڵان چۆن؟ راسته تێكه‌ڵ بوون به‌كۆمه‌ڵ‌و چاو كراوه‌یی لێك فێربوون‌و یه‌كتر ناسینی ژینگه‌و ده‌وروپشت‌و هاوڕێ‌و هاودۆستانی پێویستی به‌ده‌رچوون هه‌یه بۆ كه‌شی كۆڵان شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك باخچه‌و یاریگا‌و كافتریا‌و یاهه‌ر له‌به‌رده‌رگای ماڵ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی رایهێنن له‌دووره په‌رێزی‌و گۆشه گیری‌و خه‌مۆكی ته‌نیایی دووربكه‌ونه‌وه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانی به‌رپرسانی تایبه‌ت به‌بواری په‌روه‌رده كردنه به‌پله‌ی یه‌كه‌م دایك‌و باوان له‌ماڵه‌وه، ئینجا بۆ مامۆستا‌و سه‌رۆك كار‌و هتد..جا لێره‌دا بۆ هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن له‌پێناو قازانج‌و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌و حه‌زانه‌ی كه‌ویستی منداڵ گه‌ره‌كییه‌تی بۆیاری هه‌وڵی ده‌ده‌ین، كه‌چی هه‌ندێ جار ویست یاوه‌ر نابێت كه‌سێك یا چه‌ند كه‌سێك وه‌ك میكرۆب ده‌كه‌ونه ده‌وروپشتی كه‌شی كۆڵان‌و به‌هاوڕێیه‌تی رۆڵه‌كه‌ت ئاشنا ده‌بن، تۆش به‌تایبه‌ت دایكی هه‌ستیار زۆر هه‌ست به گۆڕانی ره‌فتار‌و ره‌وشتی منداڵه‌كه‌ی ده‌كات له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانی كه چۆن كه‌شی كۆڵان به‌ره‌و هه‌ڵدێری بردووه ناچار به‌ره‌و ژوورێكی ماڵ به‌دیار TVو ئه‌تارییه‌وه دایان ده‌نێن، ئه‌تاری به‌یارمه‌تی فیلم و سینه‌ما راستییه‌كان به‌ده‌رده‌خا كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و ره‌فتار ده‌كا، لێره‌دا منداڵ خۆی ده‌وری ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌بینێ وه‌ده‌ست‌و بازوو ئازایه‌تی به‌كاردێنێ له‌رێگای هێماكانی سه‌رده‌سكی ئه‌تارییه كه راسته به‌لایه‌نی ده‌روونی یه‌وه جۆره پشوویه‌ك‌و هه‌یبه‌تیه‌كی به‌خۆوه ده‌بینێ كه‌هه‌ست ده‌كا له‌ناو ئه‌و خه‌یاڵه واقیع ده‌ژی ئه‌وه‌ی له‌راسته‌قینه بۆی ناڕه‌خسێ ئه‌مڕۆ خۆی باڵا ده‌سته‌و خاوه‌ن هه‌موو شتێكه، ئه‌مه بۆ ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌كانی، له‌هه‌ره ئه‌نجامه نیگه‌تیڤه‌كان سه‌ره‌ڕای ئازاردانی چاو‌و ماندوێتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌هۆی تێڕامانی ورده‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر له‌پێش TVیه‌وه نزیك بێ‌و یا كاتێكی دوورودرێژ به‌دیارییه‌وه دابنیشێ، جگه له‌مانه دروستبوونی گیانی شه‌ڕانگیزی‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و ركه‌و كوشتن‌و بڕینی كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌جۆره‌ها چه‌كی ساده و قورس‌و جنێوی قیزه‌وه‌ن و ره‌فتاری نابه‌جێ‌و گه‌لێك سیفه‌تی ناشرینی تر كه هێشتا زۆر زووه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌وه فێری ببێ، ئه‌مه‌ش له‌رێگای دۆبلاژی ئه‌و سیدیانه‌یه كه‌به‌زمانی كوردی و ئه‌و كۆدانه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی موتعه‌ی یاری به‌كاردێن وا ئه‌مڕۆ به‌بێ سانسۆر له‌زۆربه‌ی سوپه‌ر ماركێته‌كان ده‌فرۆشرێ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌لزه‌مه ئه‌گه‌ر ئازایه‌تی بێ بۆ كه‌سی لێزانی ئه‌وبواره، به‌ڵام پێویسته كۆنترۆڵێك بۆكاره قێزه‌وه‌نه‌كان دابنرێ، تا ئه‌م ژووری ماڵه‌و كه‌شی كوڵانه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌بێ......سه‌رچاوه‌ڕێگای کوردستانی
No comments:
Post a Comment