پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له شاری له‌ندن له به‌ریتانیا له‌سه‌ر 43 پیاو و ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه چای سوودێكی پزیشكی و ته‌دروستی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه. له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه رۆژانه خواردنه‌وه چای كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی بۆسه‌ر لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه، به‌جۆرێك كه به خواردنه‌وه‌ی چای مرۆڤ فشاره ده‌روونییه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه. له‌مباره‌وه دكتۆر مالكولم كروس كه پێشنیاركه‌ری تاقیكردنه‌وه‌كه و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی له‌نده‌ن كارده‌كات، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه یادگه( زاكیره)ی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به چه‌ندین شتی دیكه‌وه هه‌یه له‌وانه‌ش خواردن و بۆن و وێنه‌كانه‌وه و خواردنه‌وه‌ی لێوانێك( په‌رداخێك) له چای رۆژانه و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی به هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌وه هه‌یه. بۆیه دكتۆری ناوبراو هانی مرۆڤه‌كان ده‌دات كه رۆژانه لێوانێك له چای بخۆنه‌وه و خۆیان له فشاره ده‌روونییه‌كان دووربخه‌نه‌وه.....سه‌رچاوه‌یانه‌ی سه‌رهه‌نگ محسین
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment