ترس" حاڵه‌تێكی ده‌روونی زۆر ئاڵۆز‌و به‌هێزه كه زۆرێك له‌نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێی وه‌ك زیاتر بوونی لێدانی دڵ، هه‌وكردنی گه‌ده، ئاڵۆزی مێشك، سه‌رگێژه، سه‌رئێشه، ڕه‌ق بوونی توندی ماسولكه‌كانی له‌گه‌ڵدایه.ترس به‌جۆرێك له‌نه‌خۆشی داده‌نرێت، له‌م سه‌رده‌می ئێستادا به‌ملیۆنان كه‌س به‌رده‌وام ترس و واهیمه‌یه‌كی شاراوه‌یان له‌دڵدایه، ئێستا هه‌موو پزیشه‌كه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه هۆكاری زۆربه‌ی نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان ترسه، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا بۆته یه‌كێك له‌ترسناكترین هۆكاره‌كانی دروست كردنی نه‌خۆشی، كه‌می پزیشكه ده‌روونیه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نه‌خۆشه‌كان په‌نابه‌رنه به‌رپزیشكی دیكه، به‌ڵام كاتێك چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ ده‌كرێت، هه‌ندێك جار واڕێك ده‌كه‌وێت كه پزیشكه‌كه پێی ده‌ڵێت سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه.له‌ڕاستیدا "ترس" له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا به‌ملیۆنان كه‌سی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا نه‌خۆش خستووه، (له‌ئه‌ڵمانیان، نه‌مسان سویسرا)، له‌زۆرێك له‌وڵاته پیشه‌سازییه‌كاندا و له‌وڵاتی خۆشمان‌دا ترس وه‌ك هۆكارێكی نه‌خۆشی له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و هه‌ر به‌ڕاستی ترس مرۆڤه‌كان ئیفلیج ده‌كات و له‌په‌ل و پۆیان ده‌خات، زۆرجار بینراوه كه‌له‌ناكاو ترس هه‌موو گیانی ژنێك داده‌گرێت، ده‌م و چاوی سور هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێت و هه‌ندێ جار كارده‌گاته بورانه‌وه‌ش، هه‌ر ترسه له‌ناو هۆڵی شانۆدا یه‌خه‌ی پیاوێك ده‌گرێت كه‌له‌ڕیزی پێنجه‌مه‌وه دانیشتووه و به‌م شێوه ئه‌و پیاوه واهه‌ست ده‌كات خه‌ریكه به‌هۆی هێڵنج دان و سه‌رگێژییه‌وه بكه‌وێته سه‌ر ئه‌رز و تاكو حه‌یای نه‌چووه له‌هۆڵه‌كه بچێته‌ده، لێره‌دایه كه‌هێشتا قاچی نه‌خستۆته ئه‌و دیو ده‌رگاكه‌وه پیاوه‌كه دێته‌وه سه‌رخۆی و وه‌ك بڵێی هه‌ر هیچ نه‌قه‌وماوه، وه‌له‌یه‌كێك له‌شه‌مه‌نده‌فه‌ره پێشكه‌وتووه‌كاندا ترس لێدانی دڵی ژنێك ده‌گه‌یه‌نێته 180 و تاكو لێواری مه‌رگی ده‌بات. ئه‌وانه‌ی كه‌به‌ده‌ست ترسه‌وه ده‌ناڵێنن، وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌هۆكاری جیاوازتره‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌بن پێویستیان به‌یارمه‌تی ده‌روونی شیكار هه‌یه. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا سه‌لمێنراوه كه‌زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه‌یان نه‌زانراوه‌و، پێویسته له‌لایه‌ن ده‌روون شیكاره‌كانه‌وه پشكنینیان بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وڵاتی خۆماندا به‌تایبه‌ت و وه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا وه‌ك پێویست ده‌روون شیكارو ده‌روونناس بونی نییه، بێگومان پێویسته له‌حاڵه‌ته جدییه‌كاندا سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی شیكاری بكرێت، به‌ڵام هه‌ركه‌سه‌و به‌لای خۆیه‌وه ده‌توانێت زۆر كار ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌ڕوودانی ئه‌و جۆره حاڵه‌ته جدیانه بگرێت كه‌له‌خواره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كورت باسی ڕێگه‌چاره یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ترس كراوه.ترس له‌سه‌رده‌می منداڵیه‌وه ده‌ست پێده‌كات، یان ڕیشه‌ی له‌ڕه‌فتای هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌وره‌كاندایه منداڵان له‌دایك و باوكیانه‌وه فێری ترس ده‌بن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌ساته‌كه‌یه، له‌ڕاستیدا جۆره‌كانی ترس زۆرن ئه‌وانیش وه‌ك "ترس له‌تاریكیدا، ترس له‌ته‌نهایی، ترس له‌تاقیكردنه‌وه، ترس له‌حه‌مام، ترس له‌مردن، ترس له‌پزیشك، ترس له‌ده‌رمان، ترس و شه‌رم ... هتد" به‌ڵام من له‌م بابه‌ته‌دا به‌ته‌نها (ترس و شه‌رم) وه‌ك نمونه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرم ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌توانینی خستنه‌ڕووی له‌جۆرێك له‌جۆره‌كانی ترس له‌بابه‌تێكدا، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و جۆرانه‌ی ترس كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه پێویستی به‌ته‌رخانكردنی بابه‌تێك هه‌یه. باسكردنی "ترس و شه‌رم" وه‌ك جۆرێك له‌جۆره‌كان، له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه‌له‌ناو زۆرێك له‌خه‌ڵكان به‌منداڵ و گه‌نج و پیرو كوڕ‌و كچه‌وه ئه‌م گرفته به‌دی ده‌كرێت، له‌خواره‌وه‌ش نمونه‌یه‌ك باس له‌هۆكارو سه‌ره‌تای دروست بوونی ترس و شه‌رم كراوه.ترس و شه‌رم/ ڕۆژێك كچه‌كه‌م به‌ڵێنی لێوه‌رگرتم بچین بۆماڵی براكه‌م ده‌مه‌و ڕۆژئاوابوون چووین بۆ ماڵیان "ڕۆبێرت" ده‌رگاكه‌ی لێكردینه‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه‌من و كچه‌كه‌می بینی ڕای كرد سه‌ره‌تا گرنگی نه‌دا به‌م ڕاكردنه، به‌ڵام پاش كه‌مێك هه‌ستم كرد "ڕۆبێرت" خۆیمان لێ ده‌شارێته‌وه!، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی "ڕۆبێرت" م به‌لاوه سه‌یربوو، خۆدزینه‌وه‌ی ئه‌و له‌من به‌لامه‌وه سه‌رنج ڕاكێش و پێكه‌نین بوو خۆشاردنه‌وه درێژماوه‌كه‌ی "ڕۆبێرت" كه‌مێك نیگه‌رانی كردم، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م له‌گه‌ڵ براژنمدا باس كرد به‌حه‌سره‌ته‌وه سه‌رێكی بۆ له‌قاندم و ووتی: ماوه‌یه‌كه ڕۆبێرت به‌بێ هۆ خۆی له‌خه‌ڵك ده‌دزێته‌وه‌و خۆی ده‌خزێنێته دنیای مناڵانه‌ی خۆیه‌وه‌و ده‌ڵێت: "من له‌خه‌ڵك ده‌ترسم" زۆر هه‌وڵمداوه له‌دنیای منداڵانه‌ی خۆی ده‌ری بهێنم به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، هه‌روه‌ها "ڕۆبێرت" خۆی یه‌كه‌م كه‌سه ئازار به‌م حاڵه‌ته‌وه ده‌كێشێت. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ڕۆبێرت ناتوانێت بچێته هه‌موو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆڕۆكۆبوونه‌وه‌یه بچووك و خۆمانه‌ش بێت! له‌م كاته‌دا چاوم به‌درزی په‌رده‌ی ژووی به‌رامبه‌ر كه‌وت، له‌درزی په‌رده‌كه‌وه چاوه شین و پڕ ترسه‌كانی "ڕۆبێرت" كه‌پاڕانه‌وه‌ی لێ ده‌باری ده‌بینران، قاچی به‌جوانی له‌پشت په‌رده‌كه‌وه دیاربوون به‌ده‌نگی به‌رز ووتم: "ڕۆبێرت" گیان، بۆ خۆت له‌پشتی ئه‌و په‌رده‌وه شاردۆته‌وه، ئه‌م گاڵته‌جاڕییه چیه؟براكه‌م بزه‌یه‌كی تاڵی بۆ كرد‌و وتی: "كوڕێكی ناله‌باری لێ ده‌رچووه، زلحۆ ناتوانێ و بێ به‌خێرهاتنی مامی بكات، نازانم له‌چی ده‌ترسێت؟"(كوڕه خۆت گه‌لحۆ مه‌كه، تۆ ئیتر ته‌مه‌نت بۆته حه‌وت ساڵ، بوویته پیاو، له‌چی ده‌ترسی؟ ئایا قسه‌كانی براكه‌م ڕاست بوو؟ ئایا به‌ڕاستی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ پیاوه؟ له‌پڕ تێگه‌یشتم كه‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ترس و شه‌رم كردنی "ڕۆبێرت" له‌خه‌ڵك، باوكیه‌تی. باشه بۆ ده‌بێت باوكی "ڕۆبێرت" به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا بدوێت؟ ئایا ئه‌م شێوه قسه‌كردنی هۆكاری ترس و شه‌رم كردنی ئه‌و منداڵه نییه؟!.من تێگه‌یشتم: "ڕۆبێرت" له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا تووشی شه‌له‌لێكی ڕۆحی بووه، بوونی من و كچه‌كه‌م بووه هۆی دروست بوونی ئه‌و هه‌سته له‌ودا كه‌وا هه‌ست بكات، ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌ند كه‌سه‌دا خۆی ده‌ربخات، هه‌ربۆیه خۆی له‌ئێمه دزیبووه‌و پێده‌چێت "ڕۆبێرت" بیری كردبێـته‌وه كه‌وا هێزێكی نادیار ناهێڵێت قسه‌بكات و خۆی ده‌ربخات.ئه‌م برازا بچكۆله‌ی من كاریگه‌ری خێزانه بچكۆلانه‌كه‌ی خۆیانی به‌سه‌ره‌وه بوو پێی وابوو ئه‌گه‌ر قسه‌بكات هه‌ڵه ده‌كات، قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق به‌زاریدا دێت، له‌م بیرانه‌دا بوو كه‌براژنه‌كه‌م ووتی: به‌ڕاستی ئه‌م منداڵه ته‌واو بێ هیوای كردووم جه‌ختی له‌براكه‌م كرد: ئه‌م منداڵه ته‌واو ترسنۆكه، له‌ژیانیدا ناتوانێت كارێك ئه‌نجام بدات.. هه‌قیه‌تی بێ غیره‌ت و ترسنۆك ده‌بێت."ڕۆبێرت" له‌پش په‌رده‌كه‌وه گوێی له‌م قسانه‌بوو، ئایا ده‌توانین له‌و كاته‌دا قورسایی ئه‌و خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌و پێوانه بكه‌ین؟!...ڕه‌نگ بوو "رۆبێرت چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا بیتوانیایه له‌پشت په‌رده‌كه‌وه بێته‌ده‌رو تێكه‌ڵ به‌ئێمه ببێت، به‌ڵام به‌و داه‌ریه‌ی په‌لانه‌ی دایكم و باوكی هه‌ر گیز ناتوانێت كارێكی باش ئه‌نجام بدات.له‌كۆتایدا و له‌ئه‌نجامی وردبوونه‌وه‌مان له‌م نمونه‌یه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باسكراوه ده‌كرێت بڵێین: ئه‌و منداڵه‌ی تووشی شه‌رمی بوو ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا كه‌سێك پێ به‌قاچیشیاندا بنێ نا‌وێرن هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن و به‌داوای لێبوردن ئازاره‌كه ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن!...ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره بێته گۆڕێ: ئایا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی باڵغ بوندا ئه‌م شه‌رمنیه له‌منداڵاندا له‌ناو ده‌چێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ناتوانرێت وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌م مه‌سه‌له‌یه بدرێته‌وه. پیاوێكی شه‌رمن و ترسنۆك كه‌سێكه به‌خت و هه‌سته‌كانی خۆی ده‌خاته ژێرپێوه. بۆ نمونه له‌جیاتی داوای یارمه‌تی له‌ژنی شه‌رعی و یاسایی خۆی بكات، داوای یارمه‌تی له‌ژنانی تر ده‌كات.كوڕێكی شه‌رمن و ترسنۆك بیروبۆچوونی نوێی له‌سه‌ردایه‌و له‌ڕووی كار‌و پیشه‌شه‌وه ده‌توانێت كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووبێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌تی دووره په‌رێزییه‌ی هه‌یه‌تی، ناتوانێت بیروبۆچوونه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا باس بكات، ئه‌گه‌ریش ڕۆژێك ژیانی هاوبه‌ش پێك بهێنێت و منداڵیان بێت، ئه‌م پیاوه شه‌رمنه خراپترین باوكی دنیای لێ ده‌رده‌چێت!...له‌ڕوانگه‌ی ده‌روون ناسیه‌وه كه‌سی شه‌رمن، وه‌ك ئاوێنه‌یه‌كی ڕه‌ش وایه‌و هیچی تیا نابینرێ و په‌ی به‌بیرو بۆچوون و شته شاراوه‌كانی ناخی نابردرێت.پڕۆفیسۆر هێڵیمۆت یونكه‌ر ده‌ڵێت: "پێویسته مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی خۆمان له‌ته‌ك منداڵه‌كانماندا چاك بكه‌ین و بواری جوڵانیان بده‌ین. ئه‌گه‌ر تاكۆتایی ته‌مه‌نی باڵغ بوون له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمان بین و نه‌هێڵین گۆشه‌گیرو شه‌رمن و ترسنۆك بن، به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانێكی باش پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین هه‌رچۆنێك بێت مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ترسی منداڵان له‌هه‌ر شتێك بێت هۆكاره‌كه‌ی ڕه‌نگ دانه‌وه‌یه‌كه له‌ده‌رونیایه‌تی و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنه‌كانیان له‌خێزان و ژینگه‌و كۆمه‌ڵگه.له‌كۆتایشدا ده‌كرێت ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی "پ.هێڵیمۆت یونكه‌ر" بخه‌ینه‌ڕوو كه‌ده‌ڵێت: " ترسی خۆتان مه‌خۆنه‌وه، هیچ گرێیه‌ك نییه نه‌توانرێت بكرێته‌وه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیش نییه ڕێگه‌چاره‌ی نه‌بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی قه‌یرانێك هات و پێی وابوو هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌بیری بۆ ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌و قه‌یرانه نه‌كردۆته‌وه....سه‌رچاوه داهێنان
No comments:
Post a Comment