د. نه‌سره‌و مسته‌فا محمود
نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌کو هه‌ر نه‌خۆشییه‌کی دیکه هۆکاری خۆراو خۆری هه‌یه، زۆر که‌س به هه‌ڵه پێی وایه که له‌باری نه‌خۆشی ده‌روونیدا هیچ شڵه‌ژانێکی ئۆرگانی له‌له‌شدا ڕونادات، واته واده‌زانن به‌ته‌نیا فرمانی مێشک و بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌گۆڕێت له‌ڕاستیدا ئه‌م تێگه‌یشتنه زۆر له‌ڕاستی به‌دووره، چونکه زانایان به‌ته‌واوی سه‌لماندویانه که له‌پاڵ هۆکاری بۆماوه‌یی و ژینگه‌یدا هۆکار یا گۆڕانی جه‌سته‌یش هه‌ن. ئه‌ویش زۆر شت ده‌گرێته‌وه گرنگترینیان شڵه‌ژانی بڕی ئه‌و ماده کیمیاییانه‌ی که له‌کۆتایی ده‌ماره‌کان ده‌رده‌درێن تا درێژه به ده‌ماره ڕاگه‌یاندن بده‌ن، به مادانه ده‌ڵێن گوێزه‌ره‌وه‌ی ده‌ماری. چۆن نه‌خۆشی تووشبوو به شه‌کره ئه‌نسۆلینی پێده‌درێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پێده‌درێت که ئه‌و شڵه‌ژانه کیمیاییانه‌ی ده‌ماره‌کانی باشتر ده‌که‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵک وا تێده‌گه‌ن که داوو ده‌رمانی ده‌روونی به‌ته‌نێ بۆ هێورکردنه‌وه‌و حه‌واندنه به‌س. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار پزیشک هه‌ندێ حه‌ب بداته نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تدا، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ده‌رمانه ده‌روونیه‌کان ئیشیان ئه‌وه بێت.لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند ڕێنماییه‌ک پێشکه‌ش به‌به‌کارهێنه‌رانی ده‌رمانی ده‌روونی و که‌س وکاره‌کانیان بکه‌ین به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ده‌روونی له‌م لایه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی سوود پێگه‌یاندن و فه‌راهه‌م کردنی دروستیه‌کی ده‌روونی باشتر بۆ نه‌خۆش.پابه‌ند بوونی نه‌خۆش به ده‌رمان خواردنئه‌مه بابه‌تێکی زۆر جیدیه و له باری زانستی پزیشکی ده‌روونیدا زیاتر گرنگی پێده‌درێت له‌به‌ر هه‌ندێک هۆ که دواتر ڕوون ده‌بێته‌وه له‌م باسه‌دا. هه‌موو ده‌رمانێک زیانی لابه‌لای هه‌یه. ده‌رمانی ده‌روونیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕه‌نگه زیانه لابه‌لاکانی ده‌رمانی ده‌روونی له‌جۆرو خایاندن جیاواز بن له‌ده‌رمانه‌کانی دیکه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و زانیاری ته‌واو له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه هه‌بێت هه‌رگیز ئه‌وه نابێته کۆسپ له‌ڕێگه‌ی به‌رده‌وام بوون له چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن، به‌هه‌رحاڵ زۆر جار نه‌خۆش پابه‌ند نابێت به‌و ده‌رمانه، له‌وانه‌یه واز له ده‌رمان بهێنێت، یان جۆری ده‌رمانی به ئاره‌زووی خۆی زیاد و که‌م بکات یان به ناڕێکی به‌کاربهێنێت.ڕه‌نگه هه‌ندێ هۆکار هه‌بن وابکه‌ن نه‌خۆش ئه‌م ڕێگه چاره چه‌وته بگرێت، ئه‌مانیش وه‌کو:1- هه‌ندێ گرفتی ڕاسته‌قینه سه‌باره‌ت به زیانه لاوه‌کیه‌کان وه‌کوو( خه‌واڵویی، ده‌م وشک بوون، ڕه‌ق بوونی له‌ش، گۆڕانی کێشی له‌ش) که زۆر جار نه‌خۆش په‌رێشان ده‌کات. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م حاڵه‌تانه گشتیان چاره‌سه‌ری خۆیان هه‌یه که پزیشکی ده‌روون بڕیاری له‌سه‌ر بدات.2- مه‌زاژی ده‌م ده‌می.3- ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی و بێ هۆ3- نزم بوونه‌وه‌ی باری وه‌ئاگایی5- به‌نه‌نگی زانینی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان که ئه‌وه زۆر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دواکه‌وتووانه‌یه نه‌نگی ئه‌وه‌یه که زیان به ده‌وروبه‌رت بگه‌یه‌نێت به‌هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ت بۆ ده‌رمان خواردن.6- دان پیانه‌نان به‌نه‌خۆشی که زۆرجار ئه‌مه به‌شێکه له نه‌خۆشیه‌که خۆی (که‌م بونه‌وه‌ی بینایی)7- که‌مبوونه‌وه‌ی توانای هزری که ئه‌وه‌ش زۆرجار به‌شێکه له نه‌خۆشیه‌که8- هه‌ندێک جار نه‌خۆش له‌بیر ده‌کات له‌کاتی دیاری کراو ژه‌مه‌کان بخوات.9- دواکه‌وتنی ده‌ستبه‌کارکردنی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌کو(دژه سایکۆسس) له‌ساتی ده‌ست پێکردنیه‌وه که ئه‌وه خۆی میکانیزمی ده‌رمانه‌که واده‌خوازێت و هه‌میشه پزیشکی پسپۆر دووپاتی ده‌کاته‌وه و به نه‌خۆشی ڕاده‌گه‌یه‌نێت نابێت ببێته هۆکاری بۆ وازهێنان. هه‌روه‌ها دره‌نگ تێکچوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی نه‌خۆش کاتێک له ناکاو ده‌رمان ده‌وه‌ستێنێت10- هه‌ڵه‌ی پزیشکی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پابه‌ندبوونێکی باش چی بکرێت باشه؟بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش زیاتر پابه‌ند بێت به چاره‌سه‌ری خۆی، پێویسته پێش هه‌موو شتێک قه‌ناعه‌تی هه‌بێت که ئه‌م ده‌رمانانه کارێکی ئیجابیان هه‌یه بۆ باشترکردنی باری ده‌روونی و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تێکچونه‌وه، هه‌روه‌ها به نۆرماڵ کردنی ستایلی ژیان و هێنانه‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ ناو کۆمه‌ڵگه‌و پێبه‌خشینی توانای کارکردن و مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا پێویسته نه‌خۆش به ڕێک و پێکی و له‌ماوه‌ی دیاریکراودا سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕی ده‌روونی بکات بۆ ئه‌گه‌ری گۆڕینی یان زیادو که‌مکردنی ژه‌م به گوێره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی زیانه لابه‌لاکان ئه‌و خاڵانه‌ش که له‌سه‌ره‌وه باسمان کردن که ده‌بنه هۆی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وام بوونی ده‌رمان پێویسته بزانرێت دروستی ده‌روونی نه‌کرێته قوربانی چه‌ند موعاناتێکی کاتی. وا چاکه له‌کاتی سه‌ردان بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ که‌سێکی نزیک له‌خۆت له‌گه‌ڵدا ببه‌یت و ئامۆژگاریه‌کانی پزیشت له‌سه‌ر کاغه‌زێک لای خۆت تۆمار بکه‌یت و ناو به‌ناو پێدا بچیته‌وه هه‌ر تێبینیه‌کیش هه‌بێت پێویسته بۆ پزیشک بدرکێنرێت ده‌رباره‌ی ناڕه‌حه‌تی به‌ده‌رمان خواردن به‌م چه‌شنه هاوکاری چالاکانه له نێوان نه‌خۆش و پزیشکی ده‌روونی وێڕای په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕ‌و متمانه‌دار زۆر پێویسته شایانی باسه نابێت ئه‌رکی کۆمه‌ڵگا به گشتی و خێزان به تایبه‌تی فه‌رامۆش بکه‌ین له هاندان و به‌دواداچوونی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنی نه‌خۆش و جه‌خت کردن له‌سه‌ر ئه‌مه .سه‌رچاوهhttp://derunnasy.com/nexoshiye_derun...imare1748.html
__________________
__________________
No comments:
Post a Comment