توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، چه‌وری ئاژه‌ڵی هۆكاری تووشبوونه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس. گۆڤاری (نایچه‌ر)ی پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ران له (په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ شێرپه‌نجه) له (بیسسیدا)ی ویلایه‌تی (میریلاند)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ئه‌نجامداوه.رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: توێژه‌ینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 500 كه‌س ئه‌نجامدراوه، كه تێیدا بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ چاودێری نه‌ریتی خۆراكیان كردوون.له‌مباره‌یه‌وه (جۆزێفین كۆریدۆ) گووتویه‌تی: به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خوارده‌مه‌نیه‌كانیان رێژه‌یه‌كی به‌رزی له چه‌وری ئاژه‌ڵ تێدابووه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسیان له‌سه‌ربووه.ئه‌وه‌شی گوتووه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره به ده‌سته‌وه ده‌دات، سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له‌و كه‌سانه‌ی خۆراكه‌كانیان رێژه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵی تێدا به‌رزه و خۆراكی سوره‌وه‌كراو ده‌خۆن.هه‌روه‌ها جۆزێفین ئاماژه‌یداوه، رێژه‌ی 53% له‌و پیاوانه‌ی كه چه‌وری به‌كار ده‌هێنن مه‌ترسیه‌كه به‌رزتره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م چه‌وری ده‌خۆن، بۆ ئافره‌تانیش رێژه‌ی %23 زیاد ده‌كات، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی چه‌وری ناخۆن.له لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر (راشێڵ ستوزنبێرگ سۆلۆمون) له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ شێرپه‌نجه له ئه‌مه‌ریكا گووتویه‌تی: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس و خواردنی چه‌ور، به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه له گۆشتی سور و به‌رهه‌مه سپیاییه‌كاندا هه‌ن، ئاشكرا ده‌بێت.جێی ئاماژه‌یه، ساڵانه له به‌ریتانایا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له سه‌ریان دیاری ده‌كرێت، كه جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه.....سه‌رچاوه یانه‌ی مناره
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment