قۆناغه‌كانی ماوه‌ی هه‌رزه‌كاری
توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
ناتوانرێت ماوه‌ی ژیانی مرۆڤ له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه، چونكه یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوكراوه،هه‌ریه‌ك له‌قۆناغه‌كانی به‌ستراوه به‌وه‌ی پێشخۆی ودوای خۆیه‌وه،ئه‌م بیروبۆچونه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌وه سه‌لمێنراوه كه‌پێشترو ئێستاش له‌بواری لێكۆڵینه‌وه له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا كارده‌كه‌ن ،هه‌روه‌ها ئه‌م قۆناغانه به‌شێوه‌یه‌ك چونبه‌ناویه‌كدا، زۆرگرانه بتوانرێت سه‌ره‌تاو كۆتاییان له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه.
قۆناغی هه‌رزه‌كاری داده‌نرێت به‌قۆناغی گه‌شه‌كردنی گشتی تاكێك،به‌ڵام بۆمه‌به‌ستی ئاسانكاری لێكۆڵینه‌وه‌و دراسه‌كردنی ئه‌م قۆناغانه كراون به‌ماوه‌ی جیاوازه‌وه، بێگومان بیروبۆچونی پسپۆرانیش له‌م لایه‌نه‌وه له‌یه‌كترجیاوازن، بۆنمونه (ئیلیزابێس‌و هارلوك) ماوه‌كه‌یان به(12بۆ21ساڵ)داناوه، لانده‌ر به(12بۆ24ساَل)داناوه، به‌ڵام جیرزله (12بۆ20ساَل)دیاریكردوه.
جیاوازی نێوان هه‌رزه‌كاری و باڵقبوون :
باڵقی به‌شێكه له‌هه‌رزه‌كاری ،واته ته‌نها گۆرانگارییه جه‌سته‌یی‌وفسیۆلۆژیه‌كان ده‌گرێته‌وه،به‌ڵام هه‌رزه‌كاری برییته‌له له‌سه‌رجه‌م گۆرانگارییه جه‌سته‌یی و فسیۆلۆژی‌وعه‌قڵی‌وهه‌ڵچونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ،كه‌واته سه‌ره‌تای قۆناغی هه‌رزه‌كاری به‌باڵقی ده‌ستپێده‌كات كه‌چه‌ند ساڵێكی كه‌می ماوه‌ی قۆناغی هه‌رزه‌كاری ده‌خایه‌نێت ،به‌ڵام هه‌رزه‌كاری ته‌واونابێت‌وهه‌رزه‌كار ناچێته قۆناغی كامڵی‌وپێگه‌یشتن تاوه‌كو هه‌رزه‌كار به‌ته‌واوی له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وهه‌ڵچوونی و عه‌قڵیه‌وه گه‌شه نه‌كات، قۆناغی هه‌رزه‌كاری ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌ینَت ،چونكه قۆناغێكه منداڵ له‌میانه‌وه‌یه گه‌شه‌ده‌كات‌وده‌گۆڕێت له‌كه‌سێكی پشتبه‌ستوو به‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ی بۆكه‌سێكی پشتبه‌ستوو به‌خۆی .)*
واتای هه‌رزه‌كار:
ووشه‌ی هه‌رزه‌كاری ئینگلیزی (Adolescence) وه‌رگیراوه له‌ووشه‌ی لاتینی (Adolecers)، ئه‌مه‌ش واته‌به‌ره‌به‌ره نزیكبونه‌وه له‌پێگه‌یشتنی له‌ش و ڕه‌گه‌زو ژیری‌وهه‌ڵچونه‌كانی مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه‌یه واتای هه‌رزه‌كار جیاوازه له باڵقبوون (puberty)، چونكه ئه‌مه‌یان واتای پێگه‌یشتنی ڕێژه‌نه‌كانی ڕه‌گه‌زیه‌و ئاماده‌كردنی ئه‌و تاكه بۆدروستكردنی وه‌چه‌و پارێزگاریكردنی جۆروبه‌رده‌وامی مانه‌وه‌یه‌تی.
به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین (هاریمان) وای بۆده‌چێت كه باڵقبوون یه‌كێكه له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی فسیۆلۆجی له‌ش‌و ئه‌ندامه‌كانی‌وده‌كه‌وێته پێش قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه،هه‌روه‌ها گه‌وره‌بونی ئه‌وتاكه دیاریده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ڕوودانیدا ئه‌وتاكه ده‌گۆڕێنێت له‌تاكێكی بێ‌ڕه‌گه‌ز بۆتاكێكی ڕه‌گه‌زدار.
به‌ڵام هه‌رزه‌كار له‌زمانی عه‌ره‌بیدا واته: نزیكبونه‌وه له‌خه‌ونه‌كان، له‌كاتێكدا هه‌رزه‌كار له‌ڕووی بایه‌لۆجیه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه ده‌گرێته‌وه له‌ژیانی مرۆڤ، كه‌تێدا ده‌ستده‌كات به‌گه‌وره‌بوون تاكو ده‌گاته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌كۆتایی قۆناغی منداڵی ده‌ستپێده‌كات‌وبه‌رده‌وامده‌بێت تاكو سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی ته‌واو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێت كه هه‌رزه‌كار نه‌منداڵه وه‌نه‌كه‌سێكی پێگه‌یشتوی ته‌واوه، هه‌روه‌ها هه‌رزه‌كار له‌ڕووی بایۆلۆجیه‌وه جیاده‌كرێته‌وه به‌چه‌ندین گۆڕانكاری تایبه‌ت كه‌به‌سه‌ر له‌شیدا ڕووده‌ده‌ن، وه‌ك درێژی باڵا‌و كێش، له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كانی كه له‌ڕواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ڕووده‌ده‌ن (گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی لووت، پانبونی ناوشان وكه‌مه‌رو حه‌وز له‌لای كچان…هتد) ئه‌مه‌جگه له‌گۆڕانه‌كانی كه له‌ناوخۆی له‌شدا ڕووده‌ده‌ن له‌وانه به‌تایبه‌تی ڕژێنی ڕه‌گه‌زی.
قۆناغی هه‌رزه‌كاری له‌ڕوی ده‌رونی‌وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌قۆناغێكی گواستنه‌وه داده‌نرێت، له‌منداڵێكی پشتبه‌ست‌وبه‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ر بۆكه‌سێك هه‌وڵئه‌دات سه‌ربه‌خۆبێت‌وپشتبه‌توانای خۆی ببه‌ستێت، كه‌سایه‌تی پارێزراوو سه‌ربه‌خۆبێت، تاكو ده‌گاته قۆناغی پێگه‌یشتنی ته‌واو،ئه‌م باری گواستنه‌وه‌یه‌ش داواده‌كات له‌هه‌رزه‌كار كه ده‌بێت باری خۆگونجاندنێكی نوێ دروستبكات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یداو به‌پێی داواكاریه‌كانی ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌ش ده‌گۆڕێت به‌پێی گۆڕینی كۆمه‌ڵگاكه‌و جۆری ئه‌و خوونه‌ریته باوانه‌ی كه‌كاری پێده‌كرێت.
به‌ڵام ستانلی هۆڵا ،سه‌باره‌ت به هه‌ره‌زه‌كار ده‌ڵێت، قۆناغێكه له‌قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی تاكێك، هه‌ڵسوكه‌وت تێدا ده‌بێته لافاوێك له‌هه‌ڵچونی زۆر‌و دڵه‌ڕاوكێبوونی توندوتیژ، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه به‌كاره‌سات داده‌نێت كه‌له‌ژیانی هه‌رزه‌كاراندا ڕووده‌دات.
له‌كاتێكدا كه (فۆردوبێج) پێناسه‌ی هه‌رزه‌كاریان به‌مشێوه‌یه دابه‌زانۆته ناو كه‌شكۆڵی زانستی ده‌رونناسیه‌وه،بریتییه له‌وماوه‌یه‌ی كه‌درێژده‌بێته‌وه له‌نێوان باڵقبون تاده‌گاته پێگه‌یشتن (سه‌رئه‌نجام ده‌بێته پێگه‌یشتنی سیفاته‌كانی نێرینه‌و مێینه)، لێره‌دا كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌گاته ترۆپكی پێگه‌یشتنی ته‌واو،له‌ڕاستیدا ئه‌م قۆناغه ته‌واونابێت تاكو هه‌مووكرداره پێویستیه‌كانی جوتبونی به‌رهه‌مهێن‌وكرداری ڕژاندن سه‌ركه‌وتونه‌بێت.
به‌ڵام هرموز ئیبراهیم ، هه‌مووئه‌و پێناسه‌و باسكردنانه‌ی وه‌ك سه‌رنج‌وتێبینی خۆی وه‌رگرت، چونكه هرموز گرنگی زیاتریدا به‌جیاوازی تاكه‌كان، به‌هۆی هه‌بوونی كاریگه‌ری ژینگه‌و هۆكاره بۆماوه‌كان وئه‌وه‌شی ڕونكردوه كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م قۆناغه جیاوازه له‌تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی دیكه، یاخود له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه، هه‌روه‌ها ماوه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت به‌پێی جیاوازی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگاكه‌و سه‌ده‌كه‌ی،بۆنمونه له‌كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا قۆناغی هه‌رزه‌كاری كورت بوه، وه‌زووتر ده‌ستیپێكردوه، به‌به‌راوردكردن به‌كۆمه‌ڵگای شارستانی ئێستا، چونكه هه‌رزۆرزوو هه‌رزه‌كار خراوه‌ته ژێرباری هه‌ڵگرتنی لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگای زووپێكه‌وه‌نانی خێزان وهاوسه‌رگرتن، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوی ئێستادا، هه‌رزه‌كار قۆناغی هه‌رزه‌كارانه‌ی خۆی ده‌ژی، ڕوبه‌ڕوی لێپرسراوێتی ناكرێته‌وه تاكو نه‌گاته قۆناغی گه‌وره‌بوون ،یاخود ته‌مه‌نێكی پێشكه‌وتوتربۆئه‌وه‌ی بتوانێت ئاماده‌بێت له‌ڕووی فكری‌و كه‌سایه‌تیو كۆمه‌ڵایه‌تیو ئابوریه‌وه.
به‌ڵام فه‌همی (1974)ده‌ڵێت قۆناغی هه‌رزه‌كاری له‌لای نه‌وه‌كانی ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌نیشته‌جێی باكوری ڕۆژئاوای ئه‌وروپان، دڕه‌نگتر ده‌ستپێده‌كات له‌چاو ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌نیشته‌جێی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستن.
بلدوین (1921) وای بۆده‌چێت كه‌ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌لادێدا ده‌ژین شه‌ش مانگ زووتر پێده‌گه‌ن له‌چاو ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له‌شاردا ده‌ژین،ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه باری پێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری كه‌ش‌و ئاووهه‌وا، خۆراك، نه‌خۆشی…هتد.
ماوه‌ی قۆناغه‌كانی هه‌رزه‌كاری به‌مشێوه‌ی لای خواره‌وه ده‌ستیپێكردوه:
یه‌كه‌م- دابه‌شكردنه دوانیه‌كان:
أ- هه‌رزه‌كاری پێشكه‌وتوو (پێشوه‌خت):
له‌ته‌مه‌نی (12بۆ15 یان 16 ساڵان) ده‌خایه‌نێت، هاوكات گه‌شه‌یه‌كی زۆر خێرا هاوه‌ڵی ئه‌م قۆناغه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بۆساڵێك دواتریش به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وته‌وه هه‌رزه‌كار له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌سایه‌تی خۆی ده‌دات، وه‌ئاره‌زوی ڕزگاربونیه‌تی له‌و كۆتوبه‌نده‌ی كه له‌ناو خێزان وكۆمه‌ڵدا ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت، هه‌ستكردن به‌بونیكیانی تایبه‌تی خۆی تێدا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ب- هه‌رزه‌كاری دواكه‌وتوو (پاشوه‌خت):
ماوه‌كه‌ی درێژده‌بێته‌وه له‌ته‌مه‌نی (17بۆ21ساڵی) هه‌ڵسوكه‌وتی له‌م قۆناغه‌دا به‌وه‌جیاده‌كرێته‌وه، كه خه‌ریكی گونجاندنه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ده‌وروپشتی، دوركه‌وتنه‌وه له‌ته‌نهایی، تێكه‌ڵاوبوون به‌چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئاڕاسته‌ی سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌بێت، ئاره‌زوی لایه‌نی پیشه‌یی ئاشكراده‌بێت.
دووهه‌م- دابه‌شبونه سیانیه‌كان:
أ- ماوه‌ی پێش هه‌رزه‌كاری
له‌ته‌مه‌نی (10بۆ12ساڵی) ده‌ستپێده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا بارێكی ئاماده‌باشی ده‌رده‌كه‌وێت وبه‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ چونه قۆناغێكی دواتری قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن،ئه‌م قۆناغه به‌وه‌جیاده‌كرێته‌وه‌لایه‌نی به‌رگری ده‌رونی زیادده‌كات له‌و تاكه‌دا دژی بزوێنه‌ره سێكسیه‌كان، كه‌زیاتر تێكه‌ڵه به‌دڵه‌ڕوكێ‌بوون، سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ماوه‌یه بریتیه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی سیفاته دوهه‌میه‌كانی ڕه‌گه‌زی نێرومێ له‌ڕوی له‌ش‌ولاریانه‌وه.
ب- قۆناغی پێشوه‌خت:
له‌ته‌مه‌نی (31بۆ16)ساڵی درێژده‌بێته‌وه‌و به‌قۆناغی پێگه‌یشتن ناسراوه، چونكه ڕژێنه سێكسیه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی فرمانه‌كانی خۆیان، هه‌رچه‌نده له‌م قۆناغه‌دا هه‌رزه‌كار هێشتا پێگه‌یشتنی سێكسی ته‌واونه‌بووه تاكو بتوانێت په‌یوه‌ندی سێكسی ته‌واو په‌یدا بكات،سیفاته‌كانی پێگه‌یشتنی سێكسی وه‌ك ده‌ستپێكردنی سوڕی مانگانه له‌لای كچان وپێگه‌یشتنی ده‌ردانی تۆ له‌لای كوڕان.
ج- هه‌رزه‌كاری دواكه‌وتوو (پاشوه‌خت)
له‌ته‌مه‌نی (17بۆ21) ساڵی درێژده‌بێته‌وه وپێیده‌وترێت قۆناغی دوای پێگه‌یسشتن، واته له‌م قۆناغه‌دا كۆئه‌ندامی زاوزێ ته‌واو پێگه‌یشتوه بۆجێبه‌جێكردنی فرمانه‌كانی،له‌به‌رئه‌وه زۆر ئاسایی هه‌رزه‌كار له‌م قۆناغه‌دا بۆتێركردنی ئاره‌زوه سێكسیه‌كانی په‌ناده‌باته به‌ر به‌كارهێنانی (العاده سریه)، ئه‌گه‌ر هێشتا نه‌چوبێته‌وه ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه، هه‌ندێكجار دوورنیه كه زیاده‌ڕۆیی تێداده‌كات، كاردانه‌وه‌ی ئه‌م باره‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ بوون‌و هه‌ستكردن به‌تاوان،دواتر ئه‌م قۆناغه به‌ده‌ستپێكردنی قۆناغی كامڵبوون كۆتایی دێت.
سێهه‌م- دابه‌شكردنه چواریه‌كان:
1. سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاری: له‌كچاندا له‌ته‌مه‌نی (11بۆ12)ساڵی وله‌لای كوڕان له(13 بۆ14)ساڵی ده‌ستپێده‌كات.
2. هه‌رزه‌كاری پێشكه‌وتو: له‌لای كچان له(12بۆ14)ساڵی‌وله‌لای كوڕان له (15بۆ16) ساڵی ده‌ستپێده‌كات.
3. هه‌رزه‌كاری ناوه‌ندی: كچان له (14بۆ16)ساڵی‌وله‌كوڕان له(17بۆ18)ساڵی ده‌ستپێده‌كات.
4. هه‌رزه‌كاری دواكه‌وتوه: له‌لای كچان (17بۆ20)ساڵی‌وله كوڕاندا له (19بۆ20)ساڵی ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رچاوه :
1- علم النفس النمو ،الطفوله والمراهقه،د محمد عوده الریماوی ،الطبعه الاولی 2004.
2- سیكولوجیه الطفل والمراهق،روبرت واگسون،هنری كلای لینجرین ،مكتبه مدبولی،طبعه الاولی 2004
No comments:
Post a Comment