نووسینی توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌تتوڕه‌بوون یه‌كێكه له‌هه‌ڵچونه‌كانی مرۆڤ، و هه‌موو تاكێك هه‌ستی پێده‌كات، به‌جیاوازی ده‌ربڕین‌و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه هۆكاری دروستبونی توڕه‌بونه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌جیاوازی تاكه‌كانیشه‌وه.• شه‌ش مانگ بۆدووساڵان: توڕه‌بوونی به‌شێوه‌ی گریانه، به‌هۆی به‌ته‌نها به‌جێهێشتن، یان كه‌متوانایی، بۆسه‌رنجڕاكێشانی ده‌وروبه‌رێتی.• (3 - 5) ساڵان: له‌م ته‌مه‌نه‌دا قاچ ده‌دات به‌زه‌ویدا، لێدان له‌خۆی، یان به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، خۆفڕێدان به‌سه‌ر زه‌ویدا، گریان‌وقیژه‌كردن، هاواركردن، خۆڕه‌قكردن، له‌م قۆناغه‌دا زیاتر توڕه‌بونه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی خودی خۆی ده‌كات.• له‌دوای( 5) ساڵی: توڕه‌بوون ده‌گۆڕێت به‌شێوازی قسه‌ی ناشرین، هه‌ڕه‌شه‌كردن، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبونی توانای ئاخاوتنیه‌وه.• له‌دواته‌مه‌نی( 7بۆ8) ساڵان هه‌مان شێوازی پێنج ساڵی به‌كارده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ قسه‌كردن له‌به‌رخۆیه‌وه (بۆڵه‌بۆڵكرد)، هه‌ندێكجار توڕه‌بوونی ئه‌م ته‌مه‌نه به‌شێوه‌ی بێده‌نگ بون‌و خه‌موكی ده‌رده‌كه‌وێت.جۆرێ توڕه‌بونیش هه‌یه: كه‌بریتیه له‌توڕه‌بوونێكی زۆر به‌شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانێك له‌هه‌ڵچون ده‌رده‌كه‌وێت. لێره‌د تاسان‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ڕوده‌دات. ژماره‌ی ڕودانی له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا زۆرتره، تاكو گه‌وره‌بون كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ندێك گه‌وره‌دا به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه وه‌ك بارێكی نائاسایی.هۆكاره‌كانی توڕه‌بون.1. بێبه‌شبوون:منداڵی بێبه‌ش له‌گرنگی‌و خۆشه‌ویستی خێزان، یان بێبه‌ش له‌خواردن، له‌وشیرینیه‌ی كه‌ئاره‌زوی ده‌كات، ونبوونی یاریه‌كه‌ی، یان شكانی، به‌خشینی به‌بێ پرسی ئه‌و. ئه‌مانه‌و گه‌لێك شتی دیكه، كه بێبه‌شبون دروستده‌كات، توڕه‌ی ده‌كات.2. كه‌موكورتی:پێدانی كارێك به‌منداڵ كه‌له‌توانای ئه‌و گه‌وره‌تر بێت، چونكه نه‌توانینی كاره‌كه توشی نائومێدی ده‌كات‌و توڕه‌ده‌بێت.3. ناهاوسه‌نگی ده‌سته‌ڵاتی خێزان:باوكه‌كه هه‌ڵوێستی ئیجابیه به‌رامبه‌ر به‌كاری منداڵه‌كه‌یان، له‌كاتێكدا دایكه‌كه پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت، یاخود وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاره‌زوه‌كانی منداڵ له‌لایه‌ن دایك‌وباوكه‌وه جه‌سته‌ییوێنیكدا، كه ده‌بێته مایه‌ی شه‌رم‌وشكۆ بۆیان.4. جیاكه‌ره‌وه‌و دوبه‌ره‌كی خێزان:جیاكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كان له‌ڕوی مامه‌ڵه‌كردنیانه‌وه له‌لایه‌ن دایك‌وباوكه‌وه، ده‌بێته هۆی ڕق‌وكینه له‌لای ئه‌و منداڵه‌ی، كه‌بێبه‌شه له‌گرنگی پێدانه‌كه، به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی كه خۆشه‌ویستی دایك‌وباوكیه‌تی.5. فره فه‌رمانی كردن‌و نه‌كردن:گرنگترین هۆكاری توڕه‌بوونی منداڵه، كه له‌ناو خێزاندا زۆر به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك (وامه‌كه، ئه‌مه دانێ، سه‌رمه‌كه‌وه،..هتد). واته ڕێگرتنی زۆر، نه‌هێشتن، بێبه‌شكردنی منداڵ له‌هه‌ڵسوكه‌وتی ئاسایی خۆی، خۆهه‌ڵقورتان له‌هه‌مووكارێك كه ده‌یكات. به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌ربه‌ستی منداڵ، له‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌تێدا ده‌ژی. 6. بچوككردنه‌وه(كه‌مكردنه‌وه):منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بونه‌وه‌رێكی خۆپه‌رستی له‌خۆباییبوه. هه‌میشه ئه‌وه‌ی پێخۆشه كه به‌شانوباڵیدا هه‌ڵبدرێت، نه‌ك كاره خراپه‌كانی باسبكرێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێی‌خۆش نییه، له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئه‌م خۆشی ده‌وێن باسی سلبیاتی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كاتانه‌ی كه‌توشی هه‌ڵوێستێكی له‌م شێوازانه‌ش ده‌بێته‌وه‌و ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌وباسه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، توڕه‌بون پڕی ده‌كات، دورنیه نه‌شبێته هۆی تێكدانی باری ده‌رونی‌و ته‌ندروستی گشتی منداڵه‌كه.7. زێده‌ڕۆیی له‌نازو توندوتیژیدا:نازپێدانی منداڵ له‌لایه‌ن هه‌ندێك خێزانه‌وه، وڕاهێنانی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی هه‌مووئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌و داوای ده‌كات. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م باره‌ش هه‌یه، كه‌بریتیه له به‌كارهێنانی توندوتیژی زۆر به‌رامبه‌ر به‌داخوازیه‌كانی منداڵ، ئه‌مانه هه‌ردوكیان ده‌بنه هۆی دروستكردنی توڕه‌بونێكی زۆر.8. هه‌ستكردن به‌سه‌رنه‌كه‌وتن(دواكه‌وتن):بۆ نمونه له‌كاتی دواكه‌وتن له‌خوێندندا، یان تێنه‌گه‌یشتن وه‌ك هاوڕێكانی دیكه.9. توڕه‌بون له‌خودی خۆی:ئه‌گه‌ر منداڵ ئاره‌زووی خواردنی شتێكی كرد له‌كاتێكدا لێی قه‌ده‌غه‌كرا، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه، یان بیه‌وێت شتێك جه‌سته‌ییوێنێك بگوێزێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه له‌توانایدا نه‌بێت، جامی توڕه‌بونه‌كه‌ی ده‌رێژێت به‌سه‌ر دایكی‌وباوكیدا، وای بۆده‌چێت كه‌ئه‌وان هۆكارن، چونكه ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی منداڵ به‌رته‌سك‌و بچووكه .10. به‌دگومانی:هه‌ندێك جار منداڵ توڕه ده‌بێت به‌هۆی بۆچوونی نێگه‌تیڤانه‌ی خۆیه‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كارێكی جێبه‌جێكرد‌و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی خه‌ڵات نه‌كرا، یان له‌لایه‌ن دایك‌و باوكیه‌وه به‌شان وباڵیدا هه‌ڵنه‌درا، كه له‌وانه‌یه بێئاگابووبێتن له‌وكاره‌ی، به‌مه منداڵ دڵناخۆش ده‌بێت‌و هه‌ست به‌توڕه‌بونێكی زۆر ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ( ده‌یكاته بیانویه‌كی دیكه)و ده‌ری ده‌بڕێت .11. نه‌خۆشی:هه‌ندێكجار ماوه‌ی نه‌خۆشی، یان چاكبوونه‌وه ده‌بێته هۆی دروستكردنی توڕه‌بوون له‌لای منداڵ، چونكه توانای هاوسه‌نگ بوون‌و به‌رگه‌گرتنی به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه.شێوازه‌كانی كۆنترۆڵكردنی ئه‌م كێشه‌یه:1. پشتگوێ خستن (Ignoring):هه‌ندێكجار له‌كاتی توڕه‌بونی منداڵدا، واباشتره دوربكه‌ویته‌وه، بۆنمونه بچیته ژوری نوستنكه‌و ده‌نگی ڕادیۆكه به‌رزبكه‌یته‌وه، یان بچیته باخچه‌كه‌و خۆت خه‌ریك بكه‌یت به‌كارێكه‌وه، به‌م هه‌ڵسوكه‌وته ڕاده‌ی توڕه‌بوونی منداڵه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هۆكاری توڕه‌بوونه‌كه بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی تۆبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌وجۆره بێت كه‌شت هه‌ڵدات‌و بیشكێنێت، پێویسته بخرێته ژورێكی چۆڵ‌و سه‌لامه‌ته‌وه، ئینجا توڕه‌بونه‌كه‌ی پشتگوێ بخه‌یت.2. ده‌ربڕینی گونجاو بۆ توڕه‌بوون (Correct Expression):پێویسته له‌سه‌ر باوك‌و منداڵ توڕه‌ی یه‌كتریان قبول بێت، وبتوانن به‌شێوازی ئاخاوتن بوونی خودی خۆیان بسه‌لمێنن، له‌جیاتی دژایه‌تیكردنی یه‌كتر (هه‌وڵدان بۆ ئازاردانی به‌رامبه‌ر، یان كه‌مكردنه‌وه له‌ڕێزی یه‌كتر).هه‌ركاتێك منداڵ نه‌یتوانی به‌قسه‌كردن توڕه‌بونی خۆی ده‌ربڕێت، پێویسته هانبدرێت له‌ڕێگای چالاكی جه‌سته‌ییییه‌وه توڕه‌بوونه‌كه‌ی به‌تاڵبكاته‌وه. بۆنمونه ڕاكردن، بازدان، چونه ناو گه‌رماو و هاواركردن، گۆشه‌كه‌ی به‌ربۆكس‌وچه‌پۆك بدات. توڕه‌بونی شاراوه‌و كۆكراوه، سه‌رئه‌نجام به‌شێوه‌ی توڕه‌بونێكی بوركانی ده‌ته‌قێته‌وه، خۆئه‌گه‌ربواری هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا ده‌گۆڕدرێت‌و ده‌بێته تێكچونی باری ته‌ندروستی وه‌ك، ئازاری نیوه‌سه‌ر، ژانه سك…هتد.3. جێگر (Substitute):ئه‌و كاتانه‌ی كه‌منداڵێك توڕه‌ده‌بێت به‌هۆی لێسه‌ندنی شتێك كه‌ئاره‌زوی ده‌كات، ده‌توانرێت به‌شتێكی دیكه جێی بگیرێته‌وه (ئه‌گه‌رچی ئه‌و یاریه كۆنیش بێت، به‌ڵام تۆده‌توانیت له‌لای شیرین بكه‌یت)، یان توڕه‌بونی به‌هۆی شكانی یاریه‌كه‌یه‌وه، ده‌توانرێت خامۆشبكرێته‌وه به‌هه‌مان شێواز. ئه‌م شێوازه زیاتر بۆساڵه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵ كاریگه‌ره(چ ته‌مه‌نێك دیاری بكه.4. گۆڕین (Diversion)هه‌ندێكجار ده‌توانرێت مامه‌ڵه‌ی توڕه‌بونی منداڵ به‌شێوازێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی توڕه‌بون وه‌ڵامبدرێته‌وه. بۆنمونه له‌ڕێگای بزواندنی ئاره‌زوی منداڵه‌كه بۆكردنی یاریه‌ك، كارێك، …هتد، هه‌رچیه‌ك كه منداڵه‌كه ئاره‌زویه‌تی‌و دڵی پێخۆش ده‌بێت. بێگومان ئه‌م شێوازه‌ش له‌سه‌ره‌تادا منداڵه‌كه به‌رهه‌ڵستی ده‌كات، به‌ڵام دوایی چه‌ند ساتێك، ده‌وروژێت‌و به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێركاریگه‌ری ڕاكێشانی یاریه‌كه‌و، ماده‌ی توڕه‌بونه‌كه‌ی یه‌كه‌مجاری له‌بیرده‌چێته‌وه.5. گرتنی منداڵه‌كه (Holding)پێویسته ئه‌م شێوازه وه‌ك سزادانێك سه‌یرنه‌كرێت‌و به‌كارنه‌هێنرێت بۆسزادان، به‌ڵكو له‌جیاتی وتنی (نه‌ْ) بێت، یان بۆپاراستنی منداڵه‌كه‌یه له‌ئازاردانی جه‌سته‌ییی خۆی، یان كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، یاخود كه‌ره‌سته شكاندن. ئه‌م ڕێگایه‌ش بریتیه له‌خێرایی باوه‌شپێداكردنه منداڵه‌كه له‌دواوه‌و گواستنه‌وه‌ی بۆشوێنێكی دیكه‌و هه‌وڵدان بۆهێوركردنه‌وه‌ی(به‌ده‌نگێكی نزم‌و له‌سه‌رخۆ به‌بێ هه‌ڕه‌شه)، پاشان په‌رداخێك ئاوی ساردی ئه‌درێتێ، ئینجا به‌خاولیه‌كی ته‌ڕ ده‌موچاوی پاكده‌كرێته‌وه، پاشان دڵنیای ده‌كه‌ینه‌وه‌و دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆشمان ده‌وێت، ئه‌ویش توانای ئه‌وه‌نده هه‌یه كه‌بتوانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م كۆسپانه‌دا.6. گۆڕینی بار‌و هه‌ڵوێست (Condition change)باشتره بار‌و هه‌ڵوێسته‌كان له‌وكاته‌دا بگۆڕێن. بۆنمونه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه به‌دانیشتنه‌وه‌بوو، با بوه‌ستێت، گۆڕێنی تام به‌وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك شێرینی، گۆڕینی جلوبه‌رگه‌كانی، یان داكه‌ندنه‌وه‌ی جله‌كان، گۆڕینی شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی، له‌ژوره‌وه بۆ ناو حه‌وشه‌كه یان باخچه….هتد.7. فره چاوه‌دێری (Supervision)له‌وه ده‌چێت منداڵانی بچوك پێویستی به‌ژماره‌یه‌كی زۆرتر هه‌بێت له‌گه‌وره‌كان بۆ به‌شداریكردن له گرنگی پێدانیان. ئه‌و منداڵه‌ی كه زۆر به‌خێرایی بێزارده‌بێت، هه‌ندێكجار زۆر به‌ئاسانی ده‌وه‌ستێت بۆكه‌سێك، كه گرنگی پێده‌دات‌و ده‌یگرێته باوه‌ش.8. پاداش و سزا(Rewards & Penalties)ده‌توانرێت منداڵان هانبدرێت بۆمامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی باش دوورله‌توڕه‌بون. بۆنمونه ده‌توانیت له‌ڕێگای هه‌ڵواسینی خشته‌یه‌ك‌و ئینجا دانانی وێنه‌ی گوڵ (له‌زگه‌كان)، یان ئه‌ستێره، یان هه‌ر هێمایه‌ك كه‌منداڵ خۆی ئاره‌زوی بكات، به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژێك كه‌تێیدا توڕه‌نه‌بوه (ده‌توانیت ئه‌و هێمایه بكه‌یته نیشانه‌ی جوانی، ئازایه‌تی، باشی…هتد وه‌ك وه‌سفێك بۆمنداڵه‌كه). دوای پێنج ئه‌ستێره ده‌توانیت دیاریه‌كی بده‌یتێ (وه‌ك خه‌ڵاتكردنێك) له‌گه‌ڵا پیاهه‌ڵدانی، پێی بوترێت كه بۆچی ئه‌و كارانه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌كرێت.له‌دوای هه‌رنۆبه‌یه‌كی توڕه‌بوون ده‌توانیت منداڵه‌كه جیاكه‌یته‌وه له‌ژورێكدا به‌ته‌نها بۆ ماوه‌ی (5بۆ10)چركه.. خۆئه‌گه‌ر به‌مه‌ش هه‌ر خامۆش نه‌بوه‌وه ده‌توانرێت جارێكی دیكه، سزاكه‌ی دوباره بكه‌یته‌وه.9. ئاگاداركردنه‌وه(Warning)ئاگاداركردنه‌وه‌ی منداڵا ،سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردویه‌تی، چونكه خۆی ده‌توانێت به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و، ڕاسته‌یه‌كانیش بدۆزێته‌وه‌و به‌كاریان بهێنێت. چونكه منداڵ پێی‌خۆش نیه به‌خراپ‌و هاروهاج بناسرێت، ده‌بێت ته‌نها پێ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته دابگرین، كه منداڵه‌كه كردویه‌تی، به‌بێ ئاماژه‌كردن به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كه‌سێتی منداڵه‌كه.10. چه‌ند شێوازێكی دیكه (Other Ways)له‌و شێوازانه كه‌ده‌توانرێت له‌ڕێگایانه‌وه كۆنترۆڵی توڕه‌بون بكرێت. وه‌ك: ڕۆڵ بینین (Role Play) قسه‌كردن له‌گه‌ڵا خودی خۆی (Self Talk)ئه‌م شێوازانه‌ی لای خواره‌وه یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له‌م كێشه‌یه:• توڕه‌بونی منداڵ كارێكی تێكده‌ر‌و ڕوخێنه‌ر نییه، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی‌و سروشتی هه‌ڵچونه‌كانی هه‌ستی منداڵه‌و نابێت گه‌وره به‌توڕه‌بون به‌رپه‌رچی بداته‌وه، به‌ڵكو هێمن‌و له‌سه‌رخۆ ڕوبه‌ڕوی ده‌بیته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌هێواشی هۆكاری توڕه‌بونه‌كه‌ت بۆ ده‌ربكه‌وێت.• پێویسته په‌روه‌رده‌كاران وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ توڕه‌بونی منداڵ له‌سه‌رخۆبێت، پێیان بڵێن (ئێمه ده‌زانین كه تۆ توڕه‌یت، مافی خۆته توڕه‌بیت، به‌ڵام به‌م شێوازه هه‌ڵه‌یه‌و، من ناتوانم تێتبگه‌م بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تیت بده‌م، هه‌وڵبده هێمنتر ڕوداوه‌كانم بۆ باسبكه‌یت).• قبولنه‌كردنی جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی منداڵ، ئه‌گه‌ر په‌نای برده به‌ر قیژه‌و گریان‌و هاواركردن….هتد• دوركه‌وتنه‌وه له‌بێ‌به‌ریكردنی منداڵ له شته‌كان یان شكاندنیان له‌كاتی توڕه‌بوندا.• پێویسته دایك‌وباوك‌و په‌روه‌ردكاران دووربن له نه‌ڕه‌كردن، هاواری به‌رز، توڕه‌بونی زیاد جه‌سته‌ییوێنی نه‌گونجاودا، یان له‌كاتی نائومێدبوندا، بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه نمونه‌یه‌كی باش بۆ منداڵه‌كان.• دوركه‌وتنه‌وه له‌خۆهه‌ڵقورتان له‌كاری منداڵ، یان ناچاركردنی بۆپه‌یڕه‌وكردنی یاسایه‌ك، یان كارێك دوربێت له‌قه‌ناعه‌تی منداڵه‌كه‌وه. پێویسته پێشوه‌خت ئه‌و كاره بۆ منداڵه‌كه به‌تێروته‌سه‌لی باسكرابێت.• دوركه‌وتنه‌وه له وروژاندنی منداڵ بۆ مه‌به‌ستی پێكه‌نین‌و ڕابواردن، یان لاوازكردنی كه‌سێتی‌و ترساندنی، یان به‌توندوتیژی هێوركردنه‌وه‌ی.• منداڵی توڕه هه‌رده‌م منداڵێكه بێ‌به‌شه‌له به‌دیهێنانی ئاره‌زوه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه پێویسته بواری یاریكردن، وێنه‌كێشان، ئیشی ده‌ست….هتد هه‌ركارێك كه‌ئاره‌زوی ده‌كات..ده رون ناسى ....سه‌رچاه یانه‌ی کوردژین
No comments:
Post a Comment