هۆرمۆنه‌کان شێتانه کاری خۆیان ده‌که‌ن، هه‌ستی سێکسی ده‌ست به ورووژاندن ده‌کات، له‌ش گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا دێت - باشه له کوێ و چۆن هه‌رزه‌کاری ده‌ستپێده‌کات؟ ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران ماده‌یه‌کیان له ناو مێشكدا دۆزیوه‌ته‌وه، که ڕۆڵی ته‌واوه‌تی سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی هه‌رزه‌کاری ده‌بینن. هه‌رزه‌کاری به به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی "Neurokinin B" ده‌ستپێده‌کات. ماده‌ی ناوبراویش سه‌ره‌تاییه‌ك به مێشك ده‌به‌خشێت، تا قۆناغی هه‌رزه‌کاری ده‌ستپێبکات. "Neurokinin B" زنجیره‌یه‌ك له هۆرمۆن ئازاد ده‌کات، که پاشتر ده‌بنه هۆکاری گه‌شه‌کردنی کۆئه‌ندامی زاووزێ. توێژه‌رانی تورکی و به‌ریتانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Genetics"دا ده‌رئه‌نجامی ده‌ستکه‌وتنی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بڵاوکردۆته‌وه و تێیدا نووسیویانه، که زانیاری ده‌ستکه‌وت ده‌کرێت یاریده‌ده‌رێكی باش بێت، تا ده‌رمانێکی نوێ بۆ چاره‌سه‌کردنی تێکچوونی به‌پیتی یان جۆره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه پڕۆستات و مه‌مك دروست بکرێت. هه‌ردوو جۆری شێرپه‌نجه‌ش به هۆرمۆنه‌وه په‌یوه‌ستن.یه‌كێك له نیشانه گرنگه‌کانی ده‌ستپێکردنی هه‌رزه‌کاری ده‌رهاویژتنی هۆرمۆنی سێکسه له ڕژێنه‌ری نخامییه‌وه. هۆرمۆنی سێکسیش کاریگه‌ری ده‌کات سه‌ر گون و هێلکه‌دانه‌کان و ده‌بێته هۆکاری گه‌شه‌کردنیان و پێگه‌یشتنیان. به‌م شێوازه‌ش مێینه ده‌چێته سه‌ر سووری مانگانه و گونی نێرینه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی سپێرم ده‌کات و هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن ده‌رده‌هاویژرێت. ده‌مێکه پسپۆران ده‌زانن، که یه‌که‌مین ده‌رهاویژتنی هۆرمۆنی سێکسی له گروپێکی تایبه‌ت له خانه ده‌مارگیرییه‌کانه‌وه ده‌بێت. به‌ڵام چۆن خانه ده‌رمارگیرییه‌کان ڕیکده‌خرێن، تاکو ئێستا نه‌زانراوه."Kemal Topaloglu" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Cukurova" له "Adana" توانییان به یارمه‌تی چوار خێزانی تورکی له ڕاستی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هه‌رزه‌کاری بگه‌ن: منداڵانی ئه‌و چوار خێزانه به‌بێ چوونه قۆناغی هه‌رزه‌کارییه‌وه گه‌شیانکرد. پشکنینه جینییه‌کان ده‌ریانخست، که منداڵانی ئه‌و خێزانانه یان جینێکی لێپرسراویان به‌رامبه‌ر دروستکردنی "Neurokinin B" تێکچووه، یان ئه‌و جینه‌یانه تێکچووه، که شوێنی پێکه‌وه‌لکاندنی "Neurokinin B" دروست ده‌کات.توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که "Neurokinin B" له‌ناو خانه‌کانی ده‌مارگیری ناسراو به "Hypothalamus" دروست ده‌بێت. له‌ناو ئه‌و خانانه‌ی، که ده‌رهاویژتنی هۆرمۆنی سێکسی له ڕژێنه‌ری نوخامییه‌کانه‌وه ده‌چێته ئه‌ستۆیانه‌وه. که‌واته "Neurokinin B" به‌رامبه‌ر پێگه‌یشتنی کۆئه‌ندامی زاووزێ لێپرسراوه...سه‌رچاوه یانه‌ی کوردژین
No comments:
Post a Comment