
وه‌رگێڕانی : هه‌مزه ره‌سول /
به پێی ئامارێكی (ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ) له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له (320) ملیۆن كه‌س تووشی دڵته‌نگی و نائومێدی بوون .هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه پزیشكی و كۆمه‌ڵاتیه‌كان ده‌ریانخستووه كه ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌روونیانه له زیادبووندانێكی به‌رده‌وام دان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیانه جیاوازن .له‌لایه‌كی تره‌وه لێكۆڵینه‌وه زانستیه تازه‌كان ئه‌وه پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له نێوان شڵه‌ژانه ده‌روونیه‌كان و لاوازی سێكسی پیاواندا هه‌یه ، و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌یان ڕوونكردۆته‌وه كه دڵته‌نگی و خه‌مباری و هه‌ڵچوونه ده‌روونیه‌كان هه‌موویان له‌ئه‌نجامی لاوازی توانستی سێكسی په‌یدا ده‌بن .و هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن (310) دكتۆر كه ژماره‌یه‌ك له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له خۆده‌گرێت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ڕێژه‌ی (16%) ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی بێتوانایی سێكسی بوون ، تووشی دڵته‌نگی و نائومێدیش بوون له ژیاندا .سه‌رچاوه/ فۆستا
No comments:
Post a Comment