ده‌رونناسه‌كان ده‌لێن گه‌ر پێت خۆشه پێكه‌نین لێوه‌كانت به جێنه‌هێڵێت ئه‌م چه‌ند رێگایه له یاد مه‌كه...- ته‌مه‌ن و باڵا و كێشتان به خۆیانه‌وه خه‌ریكتان نه‌كه‌ن، ئه‌وه كاری پزیشكه‌كانه.- ته‌نیا هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه پێكه‌نین ده‌به‌خشنه لێوه‌كانتان، هاوڕێی بێتاقه‌ت و مۆن له ژیان بێزارتان ده‌كه‌ن . ( به‌راستی ئێوه له كام بابه‌ته‌یانن؟)- به‌رده‌وام هه‌وڵی فێربوون بده‌ن، هه‌وڵده‌ن شتی نوێ فێر ببن و كاری ده‌سی وباخه‌وانی بكه‌ن، هه‌رگیز ئیسراحه‌ت به مێشكتان مه‌ده‌ن .- شته رۆز ئاسایی و ساكاره‌كانیش ده‌توانن خۆشحاڵتان بكات و چێژی لێوه‌ربگرن.هه‌میشه شتی گران و جوان و دوور نابێت هۆشمان به‌رێت، زۆر شتی هه‌رزان و ساكار و نزیك هه‌ن كه ده‌توانن خۆشحاڵمان بكه‌ن.- هه‌وڵ بده‌ن كه پێبكه‌نن. له دڵه‌وه پێبكه‌نن و تا ده‌توانن پێبكه‌نن، ئه‌وه‌نده كه بكه‌ونه كۆكه كردن و ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كتان هه‌یه كه ده‌تانخاته پێكه‌نین قه‌دری بزانن.- ئه‌گه‌ر دڵتان پڕ بوو و حه‌زتان له گریان كرد، پڕ به‌دڵ بگرین. دواتر فرمێسكه‌كانتان بسڕنه‌وه و درێژه به ژیان بده‌ن، ته‌نیا كه‌سێك كه هه‌میشه له‌گه‌ڵتانه خۆتانه، كه‌واته نرخی خۆتان بزانن.- ده‌ورو به‌رتان پڕ كه‌ن له‌و شتانه‌ی كه خۆشتان ده‌وێت. چ هاوڕێ، چ گیاندار ، چ گوڵ و گیا ، وێنه و یاری یا هه‌رشتێك كه چێژی لێوه‌رده‌گرن، ماڵه‌كه‌تان ئاخرین په‌ناگایه كه هی خۆتانه.- ئاگاتان له خۆتان بێت. ئه‌گه‌ر باشن به باشی بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی باش نیت هه‌وڵبده باش بیت.ئه‌گه‌ر خراپی، زۆر به ساكاری داوای یارمه‌تی بكه‌ن، هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌میشه باش نیین.- مه‌ڕۆن بۆ شوێنێك كه له‌وێ هه‌ستێكی باشتان نییه.دوری له كێشه و بیره‌وه‌رییه تاڵه‌كانی رابردوو یا ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌میشه پڕن له خه‌م و ناخۆشی زۆر باشه.....سه‌رچاوه‌مه‌کۆی خازر
No comments:
Post a Comment