بیركردنەوە لەسەرئامادەكردنی خواردن ئارەزووی مرۆڤ بۆ خواردن كەم دەكاتەوە

لەتوێژینەوەیەكی نوێدا دكتۆر سۆزان هیگز پسپۆری بواری دەروونی لەزانكۆی بێر مینگهامی بەریتانیا ئاماژە بەجۆری خواردن و كارگەرییەكانیان دەكات بەسەر دەروونی مرۆڤ هەروەكو ئاماژە بە شتێكی گرنگ دەدات ئەویش بیركردنەوە نموونە لەخواردنی ژەمی رابردوو كە ئەمە هۆكارێك دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی ئەو كەسە لەسەر ئەو خواردنەی ئامادەی دەكات بەتایبەتیش لەو بڕە خۆراكە سوكانەی لەنێوان ژەمەكان ئامادە دەكرێت بۆ نموونە خواردنی پسكویت و میوەی جۆراو جۆرو گەنمەشامی... توێژینەوەكە زیاتر جەخت لەسەر ئافرەتان دەكاتەوە بەتایبەت ئەوانەی بۆ دواهەمین ژەم خواردنیان ئامادە كردبوو زۆر بیر لەو خواردنە دەكەنەوە توێژینەوەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە پێویستە بیركردنەوە ئەنجام بدرێ لەسەر خوادرنی ژەمی رابردوو چونكە وەكو چارەسەرێك دەبێت بۆ بەشی ئامۆن لەناو دەماغ كەبەشێكی گرنگە بۆ فێربوون و وەبیرهێنانەوەو وەرگرتنی بڕیارەكان....سه‌رچاوه‌ مه‌کۆی خازر

No comments:

Post a Comment