Konline /ئا: سامان فاروق / توێژره‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه كه چاره‌سه‌ر كردنی باری ده‌روونی مرۆڤ ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پشت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌دات بۆ ژیانێكی ئاسوده .سه‌ندیكایه‌كی پزیشكی ده‌رونی له ئه‌نجامی 22 توێژینه‌وه‌دا ده‌ریخستووه كه چاره‌سه‌ری ده‌رونی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پشت ده‌دات كه هه‌ندێ كه‌س سه‌رده‌مانێك به‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن ، هه‌روه‌ها یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و ته‌مبه‌ڵی و چاكردنی باری ته‌ندورستی گشتی ده‌دات .چاره‌سه‌ری ده‌رونیش په‌یوه‌ندی به خودی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه وه‌ك نوستنی موگناتیسی و نه‌رم و نیانی و هێمنی و ڕاوێژپێكردن له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ، ئه‌مانه‌ش ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت .دكتۆر ( كیرز ) و هاوڕێكانی له ( كینتیكت ) له ولایه‌تی ( ڤیرجینیا ) ڕایانگه‌یاندووه كه " ئه‌مه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی كه به ئازاری پشته‌وه ده‌ناڵێنن و به‌دوای چاره‌سه‌ریه‌كی گونجاو‌دا وێڵن كه كاریگه‌ر بێت و نه‌خۆشی ئازاری پشت كه‌م بكاته‌وه ،
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment