كێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له وازهێنان له خویندنه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات
بیلال ئه‌بو به‌كر موحه‌مه‌د
تویژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
كێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له رووی كێشه هه‌ره‌زۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به پله‌ی دووه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان ، ئاشكرایه ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه ئه‌و نه‌وجه‌وانه تیایدایه وه‌ك ناوه‌ندێكی نوێ هه‌ژمارده‌كرێت و تێیدا قوتابی یان ئه‌و نه‌وجه‌وانه فێری جۆره‌ها چه‌مك و مانا كۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌ڵه‌كان ده‌بێت ، به‌ده‌رله‌وه له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك ناوه‌ندێكی دروست بونی كه‌سایه‌تییه به‌و پێیه‌ی تێكهڵًی كۆمه‌ڵێكی نوێ ده‌بێت و دور له خێزانه‌كه‌ی موماره‌سه‌ی جۆره‌ها ره‌فتارو ههڵسو كه‌وت ده‌كات، هه‌ربۆیه به‌م جۆره وه‌ك كێڵگه‌یه‌كی نوێ وایه و بواری له‌به‌رده‌مدا كراوه‌یه تا ئه‌و ره‌فتارانه ئه‌نجام بدات كه له‌لایه‌ن قوتابخانه‌و خێزانه‌كه‌یه‌وه قهدهغهكرابون ، ئیتر زۆر جار ئه‌م ره‌فتارانه‌ی ئه‌م نه‌وجه‌وانه ره‌فتار گه‌لێكی گونجاوو قبوڵ كراوه به‌ڵام سروشتی داخراوی خێزانه‌كه‌ی و بریاره سه‌خته‌كانی وا ده‌كات له‌ده‌ره‌وه بواری جێبه‌جێكردنی هه‌بێت ، زۆر جار برۆتۆكۆلی زۆر و بكه‌و مه‌كه‌ی ناو خێزان رۆلیان ده‌بێت له‌و ره‌فتاره لاده‌رانه .
هه‌ربۆیه وا باشتره خێزان ئه‌و رۆڵه سهرهكهیهی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و هه‌موو ئه‌ركه‌كه نه‌خاته سه‌ر قوتابخانه ..ئه‌گه‌ر چی رۆڵی گرنگی قوتابخانه‌و مامۆستا له پێشچاو ده‌گیرێت و هه‌موو كات ئه‌وان رێنومایی كه‌رن ، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رده‌وامی خێزان و موتابه‌عه‌كردنی ههڵسو كه‌وته‌كانی منداڵ چ لهدهرههوه بێت و چ له قوتابخانه زیاتر واده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانی قوتابخانه‌ش ئه‌كتیڤ بن ئامانجه‌كانی خۆی له رێره‌وی په‌روه‌رده‌دا بپێكن.
هه‌موكاتێك واز هێنانی ههرزهكارو منداڵ له خوێندن راكردنیان له‌م ناوه‌نده چانسی لادانی ئه‌م مرۆڤه زیاتر ده‌خه‌نه سه‌رپشت، هیچ كاتێك دوركه‌تنه‌وه‌ی ئه‌وان له خوێندن له به‌رژوه‌ندی مامۆستا‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا نیه، ئاشكرایه تێكه‌ڵ بونی ئه‌وان له ناو جۆره‌ها بواری لاداندا به دیوێكی تردا ده‌بنه‌وه به نه‌خۆشی و جارێكی تر هاورێیان و هاوته‌مه‌نی خۆیان په‌ڵكێش ده‌كه‌ن ئیتر دورنیه منداڵێكی مامۆستا‌و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ش ببنه‌وه به قوربانی ، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام هه‌وڵی هه‌ڵنانی قوتابی بدرێت تا هیچ كات بواری واز هێنانی نه‌بێت له خوێندن ئه‌گه‌رچی ببنه مایه‌ی بێزار كردنی مامۆستا به‌رێزه‌كان و ده‌سته‌ی به‌رێوه بردنی قوتابخانه، هه‌موو كات ده‌بێت ئه‌وان به‌خشنده‌یی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگا بكه‌نه ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌وڵ و تواناكانیان ...سهرچاوهمالپهڕی ده‌روونناسی.

No comments:
Post a Comment