توێژه‌رانی ئوسترالیا گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه باران و دڵته‌نگی به‌سودن بۆ مێشكی مرۆڤ و یارمه‌تیده‌رن بۆ په‌ره‌پێدانی بیری مرۆڤ.رۆژنامه‌ی ده‌یی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه: تیمێكی كۆلێژی زانسته ده‌رونییه‌كان له زانكۆی نیوساوس وێڵزی ئوسترالیا له میانی توێژینه‌وه‌كانیان، گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی توانای مرۆڤ له تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به بیركردنه‌وه باشتر ده‌بێت له حاڵه‌تی گۆڕانه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تی هه‌ستكردن به دڵته‌نگی.ئه‌و تیمه ئوسترالییه رایانگه‌یاند: خۆشحاڵی و گه‌شبینی وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن كه زۆر گرنگی به كاره‌كان نه‌دات و هیچ گرنگییه‌ك به ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی نه‌دات، له كاتێكدا كه میزاجی سلبی و دڵته‌نگی هه‌میشه وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن كه زۆر به وریاییه‌وه له گۆڕانكاری و كاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان بڕوانن.....سه‌رچاوه‌مه‌کۆی گولچین
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment