بەشدارە لە: 2 شەم حوزەیران 16, 2008 8:12 amپەیامەکان: 32
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که خه‌مۆکی بڵاوی نێوان پیاوان و ژنان له ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه د‌ه‌ستپێده‌کات.توێژه‌رانی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکی له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌رکه‌وت، که به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه زۆره، به‌ڵام مرۆڤ به‌چوونه ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه دووچاری نیگه‌رانی ده‌بێت و له‌ئاکامیش خه‌مۆکییه‌کی زۆر ڕووی تێده‌کات.لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو، که ته‌ندروستی ده‌روونی به‌درێژایی ته‌مه‌ن سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Social Science & Medicine"دا بڵاوده‌کرێته‌وه، ئاماژه به دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌روونی مرۆڤ ده‌دات.بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران هه‌ڵسان به شیکارکردنه‌وه‌ی داتاکانی ئاستی خه‌مۆکی و دڵڕاوکێ و ته‌ندروستی هزری نزیکه‌ی یه‌ك ملیۆنێك که‌س له هه‌شتا وڵاتی جیهانه‌وه. له‌ئاكامدا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که خه‌مۆکی پیاوان و ژنان به‌تێپه‌ڕبوونی کات به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌چوونه ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌هێز ده‌رده‌که‌وێت؛ ئه‌م شێوازه‌ش توێژه‌ران توانییان له 72 وڵات له ئه‌لبانیا بۆ زیمبابۆی به‌دیبکه‌ن."Andrew Oswald" له زانکۆی "Warwick"ی به‌ریتانییه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و هاوه‌ڵه‌کانی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌وه ده‌نووسن، که له هه‌شت وڵات‌دا - زۆربه‌ی وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌کان - شێوازی ئاستی به‌خته‌وه‌ری په‌یڕه‌و نه‌كراێت.توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن، که خه‌مۆکی پیاوان و ژنان و بێژن و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ئه‌وانه‌ی منداڵیان هه‌یه یان نییانه ده‌گرێته‌وه.هه‌روه‌ك توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، ده‌کرێت بیرکردنه‌وه له نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ژیان هۆکاری خه‌مۆکی که‌سانی ته‌مه‌ن چل ساڵ بێت. هه‌روه‌ها بینینی که‌سانی چوارده‌وور، ئه‌وانه‌ی ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌مرن. به‌ڵام ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی هه‌فتا ساڵی به‌خۆشی که‌سێکی ته‌مه‌ن بیست ساڵ ده‌ڕوانه ژیان و هیچ گرفتێكی خه‌مۆكییان نییه.سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:BBC
No comments:
Post a Comment