توێژه‌رانی ژاپۆنی و ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وه‌ی په‌ڕخه‌پڕخی بڵند بێت، خه‌وێکی ناخۆشی ده‌بێت - گرنگ نییه، ئایا مرۆڤ له‌کاتی خه‌وتندا کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی هه‌بێت یان نه‌یبێت.ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گومانی تووشبوونیان به وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان له کاتی خه‌وتندا (Sleep apnea) لێده‌کرا، له‌لایه‌ن توێژه‌رانی ژاپۆنی و ئه‌مه‌ریکییه‌وه پشکنینیان له تاقیگه‌دا بۆ کرا و دواتر داتا وه‌رگیراوه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگێنرا. له‌ژێر تیشکی داتا هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌کانه‌وه توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان.وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان له کاتی خه‌وتندا (Sleep apnea) به‌یه‌کێك له کێشه مه‌ترسیداره‌کان داده‌نرێت، که هاوکات تووشبووان له‌کاتی خه‌وتندا دووچاری پڕخه‌پڕخێکی زۆر به‌هێز ده‌بنه‌وه. تووشبووانی دیارده‌ی ناوبراویش دووچاری که‌مبوونه‌وه‌ی ئۆکسجین بۆ هه‌ناسه‌دان، خه‌وزڕاندن و لاوازی له ڕۆژی داهاتوودا ده‌بنه‌وه.توێژه‌رانی ژاپۆنی و ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌رپه‌رشتی "Hiroshi Nakano" له نه‌خۆشخانه‌ی "Fukuoka" له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا بۆیان ده‌رکه‌وت، که وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان له کاتی خه‌وتندا (Sleep apnea) ته‌نها فاکته‌ر نییه، که ببێته هۆکاری زڕاندنی خه‌وێکی هێمن. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Clinical Sleep Medicine"دا ده‌نووسن، که پڕخه‌پڕخی زۆر بڵند ڕۆڵی گرنگ له خه‌وزڕاندندا ده‌بینێت.له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران فایلی 507 نه‌خۆشیان له‌نێوان ساڵه‌کانی 2002 بۆ 2005 کۆکرده‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیان له‌باره‌یه‌وه ئه‌نجامدا. خه‌واڵووبوونی ڕۆژانه یه‌كێك بوو له پێوه‌ر بڕیارده‌ره‌کان، که ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای "Epworth Sleepiness Scale" دیاری‌کرا. ڕێگای ناوبراویش له کۆمه‌ڵێك پرسیاری نووسراو پێکهاتبوو، که هه‌شت خاڵ له‌هه‌مبه‌ڕ باروودۆخی ڕۆژانه‌ی به‌شداربووه‌کان له‌خۆگرتبوو: له لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بۆ دانیشتنێکی هێمن و ئه‌وجا بۆ نانخواردن و تا ده‌گاته خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕتووکێك له شه‌واندا. ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیاندایه‌وه، پێویستبوو ئاماژه به ئه‌گه‌ری خه‌ولێکه‌وتن له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و کردارانه‌دا بده‌ن. خاڵه ده‌ستکه‌وتووه‌کان له‌گه‌ڵ چه‌ند فاکته‌رێکی جیاواز پێکه‌وه به‌سترانه‌وه: دووباره‌بوونه‌وه‌ی که‌وتن له هه‌ناسه‌دان و سووڕی هه‌ناسه‌دان له کاتی خه‌وتندا، "BMI"ی خۆبه‌خشکه‌ران، چۆنێتی خه‌وتن و هه‌روه‌ها بڵندی پڕخه‌پرخ له کاتی خه‌وتندا.هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانکربوو خه‌وبردنه‌وه له‌کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بۆ نموونه په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی نه‌خۆشه‌کانه‌وه هه‌بووه. به‌ڵام کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان به‌ته‌نها به‌هۆکاری خه‌وبردنه‌وه ده‌ستنیشاننه‌کراوه: توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که پڕخه‌پڕخی بڵند له‌کاتی خه‌وتندا کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر ناهه‌موارکردنی خه‌و. سه‌رچاوه‌ی مالپه‌ری خۆزگه
No comments:
Post a Comment