ته‌ریقكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شێكه له توندوتیژی ده‌روونیی” توێژه‌رێكئازاد جه‌لالبه پێی وته‌ی به‌شێك له به‌شداربووانی ئه‌م ڕاپۆرته له كۆمه‌ڵی كوردیدا ته‌ریقكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر له نێو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو: مزگه‌وت‌و خوێندنگه‌و خێزان‌و دامه‌زراوه‌كانی تردا بوونی هه‌یه، به‌شێك له به‌شداربوونی ئه‌م ڕاپۆرته باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ته‌ریقكراونه‌ته‌وه، شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه ته‌ریقكردنه‌وه كاریگه‌ریی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر مرۆڤ به‌جێده‌هێڵێت. هاوكات شاره‌زایانی بواری ئاینیش ئه‌م دیارده‌یه به ناپه‌سه‌ند داده‌نێن‌و پێیانوایه، كه ته‌ریقكردنه‌وه له ئاینی ئیسلامدا دروست نییه. “له پۆلی چواری وێژه‌یی بووم، وانه‌ی ئینگلیزیمان هه‌بوو، ئه‌و ڕۆژه نیوه‌ڕوان بووم، دونیا به‌ره‌و گه‌رمی ده‌چوو، له‌ش خاوبوبوه‌وه له نیوه‌ی ده‌رزدا (قرقێنه)یه‌كم لێدا، ئه‌گه‌رچی ده‌نگی قرقێنه‌كه نزمیش بوو، به‌ڵام مامۆستای وانه‌كه چاوی چووه پشتی ته‌وقه سه‌ری، به‌ئینگلیزی قیژاندی گوتی:wat is this ، هێنده تووڕه‌بوو،كه‌س نه‌یوێرا بڵێ ئه‌و بوو، شكی له منكرد هه‌ڵیساندمه سه‌رپێ‌و به ده‌نگێگی به‌رز وتی: “ماكه‌ر” بۆ قرقێنه لێده‌ده‌ی، یه‌ك تفی كرده نێو چاوم، خوێندكاره‌كانی هاوڕێم پڕمه‌ی پێكه‌نینیان ده‌هات، منیش له ته‌ریقیدا سوور بوو بوومه‌وه، نه عه‌رز قوتی ده‌دام‌و نه ئاسمان” ئه‌مه وته‌ی ڕه‌زا (32) ساڵ بوو كه به وته‌ی خۆی هه‌تا ئێستاش ڕقی له ده‌رزی ئینگلیزییه، ڕه‌زا كه ئێستا پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسه وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات هه‌ستی به ئازاری ده‌روونی زۆر كردووه، ئه‌وه‌ی ڕه‌زای زۆر نیگه‌رانكردووه، ئه‌وه‌بووه‌كه له‌وه‌به‌دوا خوێندكاره‌كانی هاوڕێی به “ماكه‌ر” بانگییانكردووه.ته‌ریق كردنه‌وه ئه‌و ئه‌وحاڵه‌ته‌یه كه‌كه‌سێك ده‌یه‌وێت، به‌رامبه‌ر ته‌ریق بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌كه‌م ڕاگرتنی بۆچوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، یاپێكه‌نین، یا گاڵته‌جاڕی، یاخود جنێودان‌و ده‌مكوتكردنی.به پێی ڕاپرسییه‌ك كه ڕێكخراوی ئاینده له په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان له ساڵی2004 دا بڵاویانكرده‌وه، له سه‌دا 70ی خوێندكاران له لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه ته‌ریقكراونه‌ته‌وه.هه‌ر به پێی ئه‌و ڕاپرسییه به‌شێكی تر له خوێندكاران له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ته‌ریقكراونه‌ته‌وه . به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌ریقكردنه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێ زۆرتربووه. به پێی وته‌ی شاره‌زایانیش ته‌ریقكردنه‌وه كاریگه‌ری له سه‌ر كچ زیاتره وه‌ك له كوڕ.ئه‌ڤین (28) ساڵ وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ، هه‌كاتێك ته‌ریقكرابێته‌وه، بۆ شه‌وه‌كه‌ی له سه‌ر سه‌رین تێر تێر گریاوه، ئه‌ڤین وتیشی” هه‌رگیز ئه‌و ڕسته‌یه‌م له بیر ناچێته‌وه كه له خوێندنگه له‌به‌رده‌م باوكمدا، پێم وتراوه: سه‌یر سه‌یر له باڵا عه‌ر عه‌رییه، ئه‌ڵێی سووره چناره! ئه‌ڤین وتی له ژووری به‌ڕێوه‌به‌ردا له ته‌ریقیدا بوو بووم به “شه‌ق شه‌قه” به وته‌ی خۆی ته‌نها تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه كه( 4 ) سفری له نیوه‌ی ساڵدا تیابووه. هه‌روه‌ك به به‌شێك له شاره‌زایانی بوای كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ریقكردنه‌وه ته‌ریقكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ربه به‌شێك له توندوتیژی ده‌روونیی نێودێر ده‌كه‌ن، جاسم عومه‌رـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، هێما بۆئه‌وه ده‌كات كه ته‌ریقكردنه‌وه به‌شێكه له توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی ،ئه‌و توێژه‌ره‌وه به هاوڵاتی وت” ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌ریقكردنه‌وه‌به‌كارده‌هێنن، واته به‌رامبه‌ر ته‌ریقده‌كه‌نه‌وه به بێئه‌وه‌ی به خۆیانبزانن توندوتیژییان ئه‌نجامداوه، چونكه ئامانج لێی سه‌ركوتكردنی به‌رامبه‌ره، جا ئه‌و ته‌ریقكردنه‌وه‌یه به وته بێت، یا به‌كردار”.به‌شێك له كچان دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه له‌سه‌ر باش ئه‌نجامنه‌دانی كاره‌كانیان ته‌ریقكراونه‌ته‌وه، ئه‌وین(28) ساڵ، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ركاتێك كارێك ئه‌نجامده‌دا ده‌ترسێ له ئه‌نجامه‌كه‌ی، به وته‌ی خۆی زۆر ته‌ریقكراوه‌ته‌وه، ئه‌وین ده‌ڵێت” له هه‌موو كارێكدا كه ئه‌نجامم داوه چاوه‌ڕوانی ته‌ریقكردنه‌وه بووم، ئه‌وین ئاماژه به‌وه ده‌دا كه ته‌ریقكردنه‌وه ترسی له‌سه‌ر به‌جێهێشتووه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات وایلێهاتووه ته‌ریق بوونه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كات.به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وینه‌وه به‌شێك له كچان، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دایك‌و باوكیان ڕه‌چاوی باری ده‌روونییان كردوون، شه‌یما(20) ساڵ . هه‌رگیز به بیری نایه‌ت كه له سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ته‌ریقكرابێته‌ه‌وه. شه‌یما ده‌لێت”ئێستا متمانه‌م هه‌یه كاره‌كانم به بێ‌ترس ئه‌نجامده‌ده‌م”. هه‌روه‌ك باسله‌وه‌شده‌كات كه له نێو هاوڕێكانی زانكۆیدا به وریا‌و زیته‌ڵ ناوی ڕۆیشتووه. له لایه‌كی تره‌وه شاره‌زایانی بواری ئاینی ته‌ریقكردنه‌وه‌ی مرۆڤ به “نه‌شیاو” داده‌نێن، م.تاهبر پێنجوێنی، شاره‌زا له بواری خوێندنی ئیسلامیی، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه له ئاینی ئیسلامدا، ته‌ریقكردنه‌وه ڕێگه پێنه‌دراوه، ئه‌و به پشت به‌ستن به فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر وتی: جارێك ده‌شته‌كییه‌ك هاته نێو مزگه‌وت، له ناو مزگه‌وته‌كه‌دا میزی كرد، له‌و كاته‌دا كه میزی ده‌كرد هاوه‌ڵان بۆی هه‌ستان ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووی وازی لێبێنن، تۆزێ خۆڵ بهێنن، نه‌ختێ ئاوی پبا بكه‌ن. م.تاهیر ئه‌مه‌ی به نموونه هێنایه‌وه كه كه‌سه‌كه ته‌ریق نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كراوه. مالبةرى دةروونناسى
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment