هیستریا چیه‌؟


وشەی هیستیرتا لە ووشەی Hystericus وەرگیراوە كە وشەیەكی یۆنانی كۆنە واتە منداڵدان. لەبەر ئەوەی كە ئەم حاڵەتە زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت وایان دەزانی كە ناڕێكی دەروون پەیوەندی بە منداڵدانەوە هەیە، لەمانە ئەفڵاتوون، هیپۆكرات، ئەرستۆ كە زانا و فەیلەسوفی ئەو سەردەمە بوون. نەخۆشی هیستیریا هەڵچوونێكی دەروونییە، زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت وەكو كاردانەوەیەك بۆ دەڕبڕینی ئارەزوو یان هەستێكی شاراوە، هەر وەكو پەستییەكی شاراوە كەخۆی لە چوارچێوەی هیستیریادا دەبینێتەوە. زۆر لە زانایان كەسێتیی هیستیریان دەستنیشان كردووە كە بە زۆری لە ئافرەتدا بەدی دەكرێت. نەخۆش بۆ ماوەیەكی كاتی تووشی لاڵی، ئیفلیجی، كوێری یان بێهۆش دەبێت بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەكی ئەندامی لە لەشدا. لەبەر سروشتی ئافرەت كە لەڕادەبەدەر هەستییارە، بێزارییەك یان ناڕحەتییەكی بچووكیش زوو تووشی هەڵچوون یان نیشانەیەكانی هیستیریای دەكات، ئەمە سەرەڕای بوونی كەسێتیی هیستیری كە بریتییە لە خۆپیشاندان یان خۆدەرخستن، زۆر قسەكردن، خۆپەرستی یان خۆخۆشویستن و دڵ ناسكی. باشترین چارەسەر بۆ هیستیریا بریتییە لە بەكارهێنانی دەرمانی ئارامبەخش، ئەگەر ئەنجامینەبوو، چارەسەركردنی دەروونی پاشان خەواندنی موگناتیسی Hypnotism.....سرچاوه‌مه‌کۆی گولچین

No comments:

Post a Comment