
هه‌زاران ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ فیرعه‌ونیه‌كان نهێنی زانستی مۆسیقایان زانیوه، به‌بۆچوونی ئه‌وان گیانه ترسناكه‌كان كه ده‌چنه نێو جه‌سته‌ی مرۆڤ و ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی له‌ڕێگای مۆسیقاوه چاره‌سه‌ریان ده‌كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وان ئاوازی تایبه‌تیان ته‌رخان كردبوو، فیرعه‌ونیه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه بڕوایه‌كی زۆریان به زانستی مۆسیقا هه‌بووه، تا راده‌یه‌كی زۆریش گرنگیان پێ دابوو.هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه زانا (ئیبن سینا) كتێبێكی به ناوی (الشیفا) كه تیایدا باس له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كان ده‌كات به مۆسیقا به‌تایبه‌تی تووش بووانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان به‌كارهێناوه‌و ده‌ره‌نجامی باشی هه‌بووه، هه‌روه‌ها زانا (الرازی) له‌م بواره‌دا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه‌و زۆریش به‌توانابووه له ژه‌نینی ئامێری (عود) و دانانی ئاواز بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی له نێوانیاندا به‌رده‌وام عودی ژه‌نیوه له ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كانی بۆی ئاشكرا بووه كه دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان گوێبیستی میوزیك بوون ئازاره‌كانیان تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆته‌وه.ئه‌مریكیه‌كانیش تا راده‌یه‌كی زۆر بڕوایان به‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی بووه له رێگای میوزیكه‌وه به‌تایبه‌تی ئاوازه له‌سه‌ر خۆكان یان خاوه‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا كۆنگره‌یه‌كی زانستی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كان له رێگای مۆسیقاوه له تونس سازكرا، به‌به‌شداری چه‌ندین پزیشك و میوزیك ژه‌نی جیهانی، تیایدا ئاماژه‌یان به گرنگی مۆسیقا كرد كه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی به تایبه‌تی نه‌خۆشییه ده‌رونی و عه‌قلیه‌كان هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت له نه‌خۆشخانه‌كان گرنگی تایبه‌تی پێ بدرێت و، به هه‌نگاوێكی یه‌كجار گرنگیان دانا له بواری چاره‌سه‌ری پزیشكی، هه‌رله هه‌مان كۆنگره مۆسیقا ژه‌نی فه‌ره‌نسی (ئه‌یدیت لۆكۆ) چاره‌سه‌ركردن به‌میوزیك له رۆژگارێكی وه‌كو ئه‌مڕۆی زۆر به‌گرنگ نرخاند چونكه له‌و سه‌رده‌مه هه‌موو شتێك هه‌ر به‌خێرا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی تووش بوونی مرۆڤ به بێزاری و هه‌ست كردن به ماندوبوونێكی یه‌كجار زۆر.نه‌بیله میخائیل كه ئه‌ویش پزیشكێكی ده‌روونییه دوای چه‌ندین تاقی كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆی ئاشكرا بووه كه گوێگرتن له مۆسیقا كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه (36) نه‌خۆشی به مۆسیقا چاره‌سه‌ر كردووه كه هه‌ندێكیان تووشی ئیفلیجی ببوون دوای بیستنی چه‌ندین ئاوازی مۆسقا له شوێنی خۆیان ده‌ستیان به جووڵه كردووه و رۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ مۆسیقاكه جووڵه‌شیان زیادبووه، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كێشه‌یان له قسه‌كردن هه‌بووه به هه‌مان شێوه چاره‌سه‌ركراون.گوێگرتن له مۆسیقا كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ به‌تایبه‌تی به‌ساڵاچووه‌كان ئه‌مه‌ش له چه‌ندین تاقیكردنه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، كه به‌ساڵاچووه‌كان دوای گوێگرتنیان له میوزیك توانای بیركردنه‌وه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و باری ده‌روونیشیان زۆر ئاسایی بۆته‌وه، پسپۆڕانی ئێسك له ئه‌مریكا له چه‌ندین توێژینه‌وه‌دا بۆیان به‌دیاركه‌وتووه كه مۆسیقا ئازاری جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، توێژینه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر (66) نه‌خۆش ئه‌نجام دراو هه‌موویان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی (65) ساڵیدا بوو، دوای ئه‌وه‌ی (14) رۆژ بۆ ماوه‌ی (20) خوله‌ك گوێبیستی مۆسیقایه‌كی ریتمی خاو بوون ئازاری جومگه‌كانیان تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆته‌وه.له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی دانیمارك مۆسیقا رۆڵی خۆی بینیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوون، تێكرای ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام دراون ئاشكرایان كردووه كه 80% ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون له‌م وڵاته ئێستا باری ده‌روونییان زۆر باشه‌و به تایبه‌تی مۆسیقاكانی (مۆزارت) چونكه كاریگه‌ری یه‌كجار زۆری هه‌یه له‌سه‌ر بیر‌و ده‌روونی مرۆڤ.له دوا لێكۆڵینه‌وه‌ش كه پسپۆرانی بواری مۆسیقا ئه‌نجامیان داوه تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه میوزیك كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر قوتابیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به ماندوویه‌تی زۆر ده‌كه‌ن به تایبه‌تی ڕیتمی خاو، كه ده‌روون ئاسووده ده‌كات و لێدانی دڵ ئاسایی ده‌كاته‌وه‌و ئارامی به جه‌سته ده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه پسپۆرانی ئه‌م بواره به‌رده‌وام ئامۆژگاری مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن كه گرنگی به مۆسیقا بده‌ن و رۆژانه بۆ چه‌ند خوله‌كێك گوێبیستی ببن له‌مالپه‌ری رووناكی وه‌رگیراوه .....وه‌رگرتنی سه‌رچاوه مالپه‌ڕی شاناز
No comments:
Post a Comment