ئــــــــــــــــایدز چـــــییـــــه‌

ئایدز بریته‌ی له‌ بارێکی درێژ خایه‌نی هه‌ڕه‌شه‌که‌ر بۆ سه‌ر ژیان، دروست ده‌بێت به‌هۆی ڤایرۆسه‌ی بێ هێزکه‌ری سیسته‌می به‌رگری"ئێچ ئای ڤی". به‌هۆی تێکشکداندنی سیسیته‌می به‌رگری، "ئێچ ئای ڤی" کارده‌کات له‌سه‌ر توانای له‌ش له‌ جه‌نگان له‌دژی نه‌خۆشی "ڤایرۆس و به‌کتریا..هتد". "ئێچ ئای ڤی" ده‌بێته‌ هۆی له‌بارکردنی له‌شی که‌سی نه‌خۆش بۆ ئاسان تووشبوون به‌ نه‌خۆشی "ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌ له‌ش له‌ باری ئاسایی ده‌توانیت بجه‌نگێت له‌دژیان، وه‌ک هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی یاخود هه‌وکردنی په‌رده‌ی سیه‌کان، نه‌خۆشی که‌ڕووی..هتد".هه‌روه‌ک خه‌ملێندراوه‌، 39.5 ملیۆن که‌س له‌ جیهان تووشی نه‌خۆشی ئایدز بووه‌، باشترین ڕێگا چاره‌ بۆ ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بریته‌ی له‌ هۆشیاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری و خۆپاراستن.نیشانه‌کانی نه‌خۆشی ئایدزنیشانه‌کانی ده‌وستێته‌ سه‌ر قۆناغی نه‌خۆشیه‌که‌.قۆناغی زووی نه‌خۆشیه‌که‌؛ له‌ سه‌ره‌تای تووشبوون به‌ نخۆشی ئایدز، له‌وانیه‌ هیچ نیشانه‌یه‌ک به‌ دیار نه‌که‌وێت، به‌ڵام دوای دوو بۆ چوار هه‌فته‌ له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌کانی وه‌ک هه‌ڵامه‌ت به‌دیار بکه‌وێت.نیشانه‌کان له‌وانه‌یه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌بێت؛تاژانه‌سه‌رئازاری گه‌رووهه‌ڵئاوسانی گرێی لیمفاویسوورهه‌ڵگه‌ڕانهه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر که‌سه‌ی تووشبوو ئه‌م نیشانانه‌ی نه‌ش بوو، ئه‌وا هه‌ر توانای گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌یه‌.قۆناغی دواتر؛ که‌سه‌ی تووشبوو له‌وانه‌یه‌ هیچ نیشانه‌یه‌کی نه‌بێت بۆ ماوه‌ی 8 بۆ 9 ساڵ یاخود زیاتر. به‌ڵام هه‌ر که‌ ڤایرۆسه‌که‌ له‌ ناو له‌ش به‌رده‌وام بوو له‌ زۆر بوون و تێکشکاندنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش، ئه‌و کات له‌وانه‌ی که‌سی تووشبوو ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت؛هه‌وڵئاوسانی گرێی لیمفاویسک چووندابه‌زینی کێشتاکۆخه‌ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیقۆناغی دواترین "کۆتایی"؛ له‌ ماوه‌ی قۆناغی کۆتایی نه‌خۆشیه‌که‌، به‌ نزیکه‌ی دوای 10 ساڵ یاخود زیاتر له‌ تووشبون به‌ نخۆشیه‌که‌، ئه‌و کات نیشانه‌ی زۆر سه‌خت ده‌ست پێده‌کات.له‌ کاتی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌که‌، سیسته‌می به‌رگری له‌ش ته‌واو تێکده‌شکێندرێت، ئه‌و کات که‌سی نه‌خۆش زۆر له‌بار ده‌بێت بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی، نیشانه‌کانی هه‌ندێک له‌ نه‌خۆشیه‌کان بریتیه‌ له‌؛ئاره‌قه‌کردنێکی خنکێنه‌ر له‌ کاتی شه‌وتاو و له‌رزێکی زۆر بۆ ماوه‌ی چه‌ندی هه‌فته‌سک چوونێکی درێژ خایه‌نبرینی سپی له‌سه‌ر زمان بۆ ماوه‌ی درێژژانه‌ سه‌رتێکچوون و لێڵ بوونی بیناییبێ تاقه‌تیه‌کی زۆر و درێژخایه‌ن و هۆکار نادیارهه‌روه‌ها که‌سی تووشبوو زیاتر له‌باره‌ بۆ تووشبوون به‌ هه‌ندێک جۆری شێره‌په‌نجه‌، وه‌ک گرێی لیمفاوی و ملی منداڵدان.که‌ی سه‌ردای پزیشک بکرێت؟ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست ده‌که‌یت که‌ تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ بوویت، یاخود له‌ مه‌ترسی تووشبوونیت، ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت به‌ زووترین کات.چۆن ڤایرۆسی "ئێچ ئای ڤی" بڵاو ده‌بێته‌وه‌؟یه‌که‌م؛ ڕێگای جنسیدووه‌م؛ به‌ ڕێگای خوێنی تووشبووی که‌سێکسێیه‌م؛ به‌کارهێنان یاخود گۆڕیه‌نه‌وه‌ی ده‌رزی له‌نێوان که‌سێکی تووشبوو بۆ یه‌کێکی ترچواره‌م؛ هه‌ندێک جار له‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ ڕێگای ده‌رزی به‌ڵام به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بێت، واته‌ تۆ کارده‌که‌یت ده‌رزیه‌کی که‌سێکی تووشبوو له‌ جێگایکه‌ی له‌شت ده‌چه‌قێت.پێنجه‌م؛ دایک بۆ منداڵ، کاتێک دایکێکی تووشبوو منداڵی ده‌بێت، یاخود دایکێکی تووشبوو شیر ده‌دات به‌ ساوایه‌کی.شه‌شه‌م؛ ڕێگای تر، وه‌ک گواسته‌نوه‌ی ئه‌ندامێکی له‌شی که‌سێکی تووشبوو بۆ یه‌کێکی تر.هۆکاره‌ مه‌ترسی داره‌کان بۆ تووشبوون چین؟جنس کردن ناپارێزراو له‌گه‌ڵ زۆر که‌سجنس کردن له‌گه‌ڵ که‌سێک که‌ تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ بووه‌هه‌بوونی نه‌خۆشی تر جنسی وه‌ک سیفلیس و هێرپس، ..هتد.به‌کارهێنانی ده‌رزی که‌سێکی تووشبوومنداڵی له‌دایک بووی دایکێکی تووشبوو.چۆنیه‌تی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌که‌سه‌ردانی پزیشک بکه‌ و به‌دوای ڕێنوومایه‌کانی پزیشک بڕۆ.جگه‌ره‌ مه‌کێشه‌خۆراکی ته‌ندروست بخۆئاوی سازگار بخۆوه‌وه‌رزش بکه‌باش بنووخۆت پاک ڕابگره‌ ..... سه‌رچاوه‌ یانه‌ی کووردکلیك

No comments:

Post a Comment